بابەت: پێشمەرگە لەپێناو هاووڵاتیان نەبەردییەکى گەورە تۆمار دەکا
ڕێکەوت: ٢٧/٩/١٩٦٩
نێرەر: هێزی دهۆک
وەرگر: لەشکری١، بارزانی، م.ت، دەنگی کوردستان، گشت بارەگاکان
ژمارەی برووسک: ١٦٩
پێشمەرگە لەپێناو هاووڵاتیان نەبەردییەکى گەورە تۆمار دەکا

دەقی نامەکە

في ٢٤/٢٥-٩ قامت قوه متكونه من ب1 بقياده كل من معاون البتاليون اسماعيل حجي محمد وسەرلق س١ المناضل حسن علي گەرماني وآمر الفصيل محمد حسن سليم بلاشه ل2 فصيل من مقر الهیز بقياده بيره موس لهجوم على ربيه الجيش الواقع على گري قسروكه گەلي دهوك وضربتها بالصواريخ والرشاشات. واصابه الصواريخ هدفها بدقه مما أدى الى تحطيم الربيئه وقتل من كان فيها حيث نجا فقط جنديين من ملاك فصيل كامل للجيش ونظر لكثره الالغام المزروعه في اطراف الربيئه لم يتمكن تلك القوه الوصول اليها. وعادت القوه الى مقرها سالمه علما بأن تلك الربيئه كان واقعه على طريق الاهالي وكانت تعترض طريق المارين بشكل سافل فان ضربتنا لهم درسا لمن يمرأ بالتعرض الاهالي الامين على اثرها اغار الطائره اليوشن وقصفت بافرنيف ولم يحدث خسائر في الارواح هذا والى الامام بقياده البارزاني .

وەرگێڕان

لە شەوی ٢٤ لەسەر ٢٥/٩، هێزێک کە پێکهاتبوو لە ب١ بە سەرکردایەتی هەریەک لە یاریدەدەری بەتالیۆن ئیسماعیل حاجی محەمەد و سەرلقی س١ خەباتگێڕ حەسەن علی گەرمانی و فەرماندەی فەسیل محەمەد حەسەن سەلیم بلاش، دوو فەسیل لە بارەگای هێز بە سەرکردایەتی پیر موسا، هێرشێکیان بۆسەر ڕەبایەی سوپا کە دەکەوێتە گری قەسرۆکە و گەلی دهۆک برد و بە موشەک و چەکی ڕەشاش لێیاندا. موشەکەکان بە وردی ئامانجەکانیان پێکا و بوونە هۆی وێرانکردنی ڕەبایەکە و ئەوانەی لەناویدا بوون کوژران کە لە هەموو فەسیلەکانى سوپا تەنیا دوو سەرباز ڕزگاریان بوو. بە ڕەچاوکردنی ئەو ژمارە زۆرەی مین کە لە دەوروبەری ڕەبایەکە چێندراون، ئەو هێزە نەیتوانی بگاتە ڕەبایەکە و هێزەکە بە سەلامەتی گەڕایەوە بارەگاکەی. بۆ زانیاریتان، ئەم ڕەبایەیە دەکەوێتە سەر ڕێگای خەڵکی و بەشێوەیەکی نامەردانە ڕێگری لە ڕێبواران دەکرد. گورزەکەمان وانەیەک بوو بۆ ئەو کەسانەی ئەزیەتی خەڵکی مەدەنی دەدەن. دواتر فڕۆکەی یوشن هێرشی ئاسمانی ئەنجامدا و باڤرنیف-ی بۆردومان کرد و هیچ زیانێکی گیانی نەبوو. ئیتر بۆ پێشەوە بە سەرکردایەتی بارزانی.