
دەقی نامەکە
بروسکەتان ٣١ لە ١٤/٤. پیویستیمان بە مضەمد ھەیە بو ئەو گوندانە کە ناویان لە خوارەوە نوسراوە چونکە ھیچ خدماتەکي صحي لي ني یە وە زور دورن لە قەضا و ناحیەکان لەگەل ئەوش دا زور گوندیان لە دەورو پشت ھەیە و ھەروەھا ئامادەشن ھەتا حکومەت بینایەتیان بو دەکات وە جیگایان بو تەئمین بکەن ئەمش ناوي گوندەکانە لەگەل ناحیە و قضاکان: ا/ ١-لێوژە ٢-بولێ ٣-سەرگەناو ٤-سی٣ویسی ٥-شەرویت ٦-بەستي ٧-گرتک ٨-رەزگە ناحیەي ناودەشت قضای رانیە ب/ ١-شێ نێ ٢-سونی ٣-دێ لو ٤-بي کلو ٥-باوزێ ٦-بي گلاس ٧- بي شیر قضای قلعەدزە بشدر ج/ ١-گەرمان ٢-کاني تو ٣-شارستین ٤- مەمەند ئاءوە وە قەرەتەپە تابعي ناحیەي مەرگە وە بن گرد قضای بشدر.
دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ
پێویستیمان بە برینپێچ ھەیە بۆ ئەو گوندانە کە ناویان لە خوارەوە نووسراوە، چونکە ھیچ خزمەتگوزارییەکی تەندروستییان لێ نییە و زۆر دوورن لە ناوەندی قەزا و ناحیەکان لەگەڵ ئەوەشدا زۆر گوندی دیکەیان لە دەوروبەرە و ھەروەھا ئامادەشن ھەتا حکومەت بینایەکیان بۆ دروست دەکات، خۆیان جێگای بۆ دابین بکەن. ئەمەش ناوی گوندەکانە لەگەڵ ناحیە و قەزاکانیان: الف/ ١-لێوژە ٢-بۆڵێ ٣- سەرگەناو ٤- سیوسێ ٥-شەرویت ٦-بەستێ ٧-گرتک ٨-ڕەزگە لە ناحیەی ناودەشت لە قەزای ڕانیە. ب/ ١-شێنێ ٢-سونی ٣-دێلو ٤-بێکلو ٥-باوزێ ٦-بێگڵاس ٧-بێشیر لە قەزای قەڵادزێ لە پشدەر. ج/ ١-گەرمان ٢- کانی تو ٣-شارستێن ٤- مەمەندئاوا و قەرەتەپە لە ناحیەی مەرگە و بن گرد لە قەزای پشدەر.