بابەت: پیاوەکانى بەعس چاودێریى پێشمەرگە دەکەن
ڕێکەوت: ٢٤/٤/١٩٧١
نێرەر: قەراج
وەرگر: ئاسۆس، بارەگاى بارزانى
ژمارەی برووسک: -
پیاوەکانى بەعس چاودێریى پێشمەرگە دەکەن

دەقی نامەکە

لە روژي ٢٢/٤ هەمو جیش کەوتە انذار لە هەولير. پیاوەکاني ئەمن و حزبي بعثي هەمو چەکیان دراوەتي. مراقبەي حزبی پارت وه پيشمەرگە ئەکەن. دويني ئێوارە ٢٠ سەیارەي عسکري جندي گەیشتنە هەولير لە کرکوکەوە بە چەکو عتادەوە. سەعات ٧ي ئيوارە هاتن بۆ سپیلک. بو ئاگاداري.

دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ

لە ڕێکەوتى ٢٢/٤ لە هەولێر تەواوى سوپا کەوتە حاڵەتى ئامادەباشى. ئەمن وبەعسییەکان هەموویان چەکیان پێدراوە. چاودێریى پارتى و پێشمەرگە دەکەن. دوێنێ ئێوارە ٢٠ ئۆتۆمبێلى سەربازیى بە چەک و عیتادەوە لە کەرکووکەوە گەیشتنە هەولێر. سەعات ٧ى ئێوارە گەیشتنە سپیلک. بۆ ئاگاداریتان