بابەت: پلەدارێکى سوپاى عێراق هەوڵى ئاژاوەنانەوە دەدا
ڕێکەوت: ١٤/٤/١٩٦٧
نێرەر: لێژنەى باڵا. فیڕقەی١، قیادەى قوتڕی مەرکەزى، سکرتێرى سوپاسالار
وەرگر: سهم
ژمارەی برووسک: ٢١٠
پلەدارێکى سوپاى عێراق هەوڵى ئاژاوەنانەوە دەدا

دەقی نامەکە

يوم 6/4 . وصل ف3 ل4 ديانا لتبديل ف1 ل4 ولدى دخول الفوج ديانا أدلى آمر الفوج المقدم الركن طه نورى الشكرچي بتصريحات تخالف الوضع الحالي وسياسه الحكومه وهدد بسحق الخونه حسب ادعائه وارسل مفرزة لاستطلاع مواقفنا على بعد 200 متر وحاولوا استفزاز قواتنا والتحرش بهم. ان ماضي الموحا اليه معروف في مجازر كويسنجق سنة 963 وان تصرفاته في ديانا قد يسبب حدوث المشاكل وتعكير صفوا الامن لذا يرجى الايعاز الى المسؤلين لتقديم النصح والارشادات اللازمه اليه ليساهم مع سائر المخلصين لهذا الوطن في تثبيت المزيد من الامن والاستقرار في ربوع الوطن بدلا من التهديد بالشر.

وەرگێڕان

لە بەروارى ٦/٤ فەوجى٣ى لیواى٤ گەیشتە دیانا بۆ جێگرتنەوەی فەوجى١ى لیوای٤. لە کاتى هاتنی فەوجەکە بۆناو دیانا، فەرماندەى فەوج مقەدەم ڕوکن تەها نوری شەکرچى هەندێک لێدوانى داوە کە پێچەوانەى دۆخى ئێستا و سیاسەتى حکومەتن و هەڕەشەى لە لەناوبردنى، بە گوتەی خۆی، خائینەکانی کردووە و مەفرەزەیەکى ناردووە بۆ چاودێریکردنی شوێنەکانمان لەدوورى ٢٠٠ مەتر و هەوڵیانداوە ئیستیفزازی هێزەکانمان بکەن و گێچەڵیان پێبکەن. ڕابردووى ناوبراو ڕوونە بە ئەنجامدانی کۆمەڵکۆژى کۆیە ناسراوە لە ساڵى ١٩٦٣ و هەڵسوکەوتەکانى لە دیانا دەبنە هۆى دروستبوونى کێشە و تێکدانى ئاسایش، بۆیە تکایە فەرمانبدەن بە بەرپرسان بۆ پێدانى ئامۆژگارى و ڕێنمایى پێویست بە ناوبراو بۆ ئەوەی وەک هەموو دڵسۆزانى ئەم وڵاتە بەشداربێت لە چەسپاندنى ئاسایش و سەقامگیرى زیاتر لە وڵاتدا، لەجیاتى هەڕەشەکردن بە شەڕ.