بابەت: پارتی پەیوەندییەکانى لەگەڵ چینە جیاوازەکان بەهێزتر دەکا
ڕێکەوت: ٢١-٣-١٩٧٠
نێرەر: شوان
وەرگر: شاخ
ژمارەی برووسک: ١٢٥
پارتی پەیوەندییەکانى لەگەڵ چینە جیاوازەکان بەهێزتر دەکا

دەقی نامەکە

لە پیش بەیاني ١١/٣ و لە دواي بەیان اتصالمان کرد لەگەل زور انساني مثقف و دلسوزي کورد مەرحلەي حالي تعاون بکەن لەگەلمان بۆ تقویەي حزب و شورش لە ناحیەي سیاسەت بەعزیک قولیان داوە کە ھەر فەرمانیک لە جەنابتانەوە بخریتە سەریان جي بەجي بکەن لە پاش نەوروز.

دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ

لە پێش بەیانی ١١/٣ و لە دوای بەیانەکە، ئێمە پەیوەندیمان بە کۆمەڵێک خەڵکی ڕۆشنبیر و دڵسۆزی کوردەوە کرد کە لە قۆناغی ئێستادا، لە ڕووی کاری سیاسییەوە هاوکارمان بن، لە بەهێزکردنی حزب و شۆڕش، بەشێکیان بەڵێنیان داوە لە دوای نەورۆزەوە ھەر فەرمانێک لەلای جەنابتانەوە بخرێتە ئەستۆیان، جێبەجێی دەکەن.