بابەت: پاراستنى نوێنەرى شۆڕش لەلایەن فیرقەى چوارەوە
ڕێکەوت: ١٤/٣/١٩٦٨
نێرەر: مەلا مستەفا بارزانى
وەرگر: برای بەڕێز لیوا ڕوکن ئیبراهیم فەیسەڵ ئەنساڕى، سەرۆک ئەرکانى سوپا
ژمارەی برووسک: ٦٧
پاراستنى نوێنەرى شۆڕش لەلایەن فیرقەى چوارەوە

دەقی نامەکە

برقیتکم ٢٤ في 13/3. نشكركم ونرجو الامر الى فق1 بارسال سيارتين مع الجنود الى گلاله لتأمين الحمايه الى ممثلنا في ذهابه الى فق4 لحل مشاكل منطقه اتروش والشيخان وان تقوم الفرقه الرابعه بحمايته لفتره قيامه بالواجب وعودته. انبؤنا رجاء.

وەرگێڕان

ئاماژە بە بروسکەى ژمارە ٢٤تان لە ڕێکەوتى ١٣/٣، سوپاستان دەکەین و داواکارین فەرمان دەربکەن بۆ فیرقەى ١ بۆ ناردنى دوو ئۆتۆمبێل بە سەربازەوە بۆ گەڵاڵە، بەمەبەستى دابینکردنى پاسەوان بۆ نوێنەرمان لە کاتى سەردانیدا بۆ فیرقەى٤، بۆ چارەسەرکردنى کێشەى ئەتروش و شێخان، هەروەها فیرقەى٤ رابسپێرێت پاسەوانیی بکا تا کارەکە ڕادەپەڕێنێ و دەگەڕێتەوە. تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.