بابەت: ئیسڵاحى زراعى سلێمانى بەبۆنەى یازدەى ئازار پیرۆزبایى لە سەرۆک بارزانى دەکەن
ڕێکەوت: ١٤/٣/١٩٧٠
نێرەر: باتی ھەموو ئەندامان و پشتگیرانی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازیی کشتوکاڵیی سلێمانی
وەرگر: سەرۆکی خۆشەویست/ ب.م بەڕێز/ م.ت/ م.س
ژمارەی برووسک: ف ع
ئیسڵاحى زراعى سلێمانى بەبۆنەى یازدەى ئازار پیرۆزبایى لە سەرۆک بارزانى دەکەن

دەقی نامەکە

بە ناوي خوم و ھەمو ئەندامان و پشت گیراني بەرێوەبەرایەتي اصلاحي زراعي سلیماني پر بە دل پیروزباي ئەو ھەنگاوە بەن ئوتونومي بو گەلي کوردمان لە چارچیوەي کوماري عیراق بە ھەمو توانامانەوە پشت گیری تان ئەکەین وە ھەمیشە سەربازەکي دلسوزین چاوەرواني فەرمانتانین.

دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ

بە ناوی خۆم و ھەموو ئەندامان و پشتگیرانی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازیی کشتوکاڵیی سلێمانییەوە پڕ بە دڵ پیرۆزبایی دەستەبەرکردنی ئۆتۆنۆمی بۆ گەلی کوردمان لە چوارچێوەی کۆماری عێراق دەکەین. بە ھەموو توانامانەوە پشتگیریتان لێدەکەین و ھەمیشە سەربازێکی دڵسۆزین و چاوەڕوانی فەرمانتانین.