بابەت: ئامادەکاریى پێشمەرگە بۆ هێرشکردنە سەر ئاسۆس و مەرگە
ڕێکەوت: ١٩٦٩/١٠/٣١
نێرەر: شوان
وەرگر: ڕووبار، چیا، پیرس
ژمارەی برووسک: ٤٣
ئامادەکاریى پێشمەرگە بۆ هێرشکردنە سەر ئاسۆس و مەرگە

دەقی نامەکە

موجود قواتنا في قره سرد اكثر من 120 پیشمەرگە مع عريف عثمان وعريف علي من ب4 مرگە 150 پیشمەرگە فاتح حمەرەش في طقطق الواقعه بالقرب من سرگەلو و مرگە لحماية ظهير قره سرد باقي القوات موزعه لجبهة مرگە و ئاسوس ارسلو قوه احتياط مع مسؤول ... لأننا مشغولين بتهيئة هجوم على ئاسوس و مرگە خلال 24 ساعه فقط بدأت مدفعية دوكان بقصف قره سرد للمعلومات رجاءً

وەرگێڕان

هێزەکانمان کە زیاتر لە ١٢٠ پێشمەرگەن، لەگەڵ عەریف عوسمان و عەریف عەلى لە ب٤ مەرگە لە ناوچەی قەرەسردن. هەروەها ١٥٠ پێشمەرگەی فاتح حمەڕەش لە ناوچەی تەقتەقەن کە دەکەوێتە نزیک سەرگەلو و مەرگە بە مەبەستی پاراستنی بەشی پشتەوەی قەرەسرد. هێزەکانی دیکە لە بەرەکانی مەرگە و ئاسۆس بڵاوکراونەتەوە. بەرپرسێکی باش لەگەڵ هێزێکی یەدەگ بنێرن، چونکە ئێمە خەریکی ئامادەکارین بۆ ئەنجامدانی هێرشێک لە ٢٤ کاتژمێری داهاتوودا بۆ سەر ئاسۆس و مەرگە، تۆپخانەی دوکان بۆردومانی قەرەسرد دەکا. بۆ زانیاریی تکایە.