بابەت: ئازادکردنى سورداش و پێداویستییەکانى پێشمەرگە
ساڵ: 1969
نێرەر: ڕووبار
وەرگر: بارزانی
ئازادکردنى سورداش و پێداویستییەکانى پێشمەرگە

دەقی نامەکە

الى بارزاني (مجفوره بجفره الخاصه) ١٤/١٠ من روبار ف ع ٢٥ ان تحرير دولي سورداش وصد هجمات العدو المقابله من قبل البیشمەرگه وتحرير جبل كورەت قد رفع معنويات البیشمەرگه ان مواصله الانتصار وتحرير الاراضي ممكنه ولكن ليس بطريقه التجهيز المتبعه لحد الان. في 9/10 طلبنا قنابل المدفعيه وحتى الان لم نستلم القنابل او اي جواب علما بان لدينا الان اكثر من ٢٠ جريح جرحو كلهم بالمدفعيه العدو وبضمنهم سرلق وليس لدينا قنابل لاسكات مدفعيه العدو في ٩/١٠ ارسلنا الحيوانات الى حسون مرخان وحتى الان لم يرسل لنا العتاد ولم يبقى لدينا في المخزن طلقه واحده سالته بوصول الخاکي لم يرد به جواب ايضا البیشمەرگه يسيطرون على قمم الجبال وليس لديهم لحاف وبطانيه واحده ولا يمكن شرائها هنا خلال ايام. ارجو ان تعلموا باني لست جالسا في مقر الهیز ولكن اطلب هذه الطلبات بعد اشرافی وذهابی الى كل الجبهات ان انسحابا واحدا سيسبب لنا انتكاثات وللقيام بالهجومات على العدو ارجو الامر بأرسال ما يلي وحال وصول البرقيه الى مقر الهيز لجبهه سورداش 150 قنابل هاون و 120 ملم و 200 قنبله 120 و 300 قنبله 60 ملم و300، 82 ملم 500 عتاد دوشكه. مئة عتاد ار بي جي مئة عتاد بازوكه 20 لغم ضد الدبابات الامر الى حسو ميرخان ان يرسل العتاد بسرعه. انبؤنا رجاء

وەرگێڕان

بۆ/ بارزانی (بە شیفرەی تایبەت شیفرە کراوە) ژمارە ڕێکەوت لە/ ڕووبار ف٢٥ ١٤/1٠ ئازادکردنی دۆڵی سورداش و بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی دوژمن لەلایەن پێشمەرگە و ئازادکردنی چیای کورەت ورەی پێشمەرگەکانی بەرز کردووەتەوە. سەرکەوتنەکان و ئازادکردنی خاک دەکرێت بەردەوامبێت، بەڵام بەم جۆرە ئامادەکاریە نا کە ئێستا پەیڕەو دەکرێت. لە ٩/١٠ داوای گوللە تۆپمان کردبوو و تاکو ئێستا گوللە تۆپەکان یاخود هیچ وەڵامێکمان بەدەست نەگەیشتووە. بۆ زانین، ئێستا زیاتر لە ٢٠ بریندارمان هەیە کە هەموویان بە گوللە تۆپی دوژمن برینداربوونە و سەرلقیشى تێدایە و هیچ بۆمبێکمان نییە بۆ دەمکوتکردنی تۆپهاوێژی دوژمن. لە ٩/١٠ ئاژەڵەکانمان بۆ حسو میرخان ناردن و تاکو ئێستا عیتادمان بۆ نەنێردراوە و لە کۆگاکەدا تەنیا فیشەکێکیشمان نەماوە. پرسیارم لێکرد لەبارەی گەیشتنی خاکی و تەنانەت بۆ ئەمەش وەڵامی نەدایەوە. پێشمەرگەکان لەسەر لوتکەی چیاکەن و لێف و بەتانیەکیان نییە و ناتوانین لەماوەی چەند ڕۆژێکدا لێرە بیانکڕین. تکایە ئاگاداربن کە من لە بارەگای هێز دانەنیشتووم، ئەم داواکاریانەم هى دوای سەردانیکردن و سەرپەرشتیکردنی گشت بەرەکانی شەڕە. هەر کشانەوەیەک توشی لەدەستدانی خاکمان دەکات. بۆ هێرشکردنە سەر دوژمن تکایە فەرمانبدەن بە ناردنی ئەم کەولوپەلانەی خوارەوە و لەکاتی گەیشتنی بروسکەکە بە بارەگای هێزی بەرەی سورداش: ١٥٠ گوللە هاوەنی ١٢٠ ملم، ٢٠٠ بۆمبی ١٢٠ ملم، ٣٠٠ بۆمبی ٦٠ ملم، ٣٠٠ بۆمبی ٨٢ ملم، ٥٠٠ فیشەکی دۆشکە، ١٠٠ گوللەی ئار پی جی، ١٠٠ گوللەی بازوکە و ٢٠ مینی دژە تانک. تکایە فەرمانبدەن بە حسو میرخان کە ئەم عیتادە خێرا ڕەوانە بکات. تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.