Translate Content
دەقی نامەکە
ئیمە گەیشتینە ناوچەي بەرزنجە بە ھەموو چەکەکانەوە وە ھەرچەند دوژمن محاولەي کرد بە ھەمو تواناي مجالي دەرچوني ئیمە نەدات بەلام پیشمەرگە شیرانە دەرچون ئیستا زیانمان نیە. چەند پیشمەرگەیەک متفرق بەجي ماون ئەویش اومیدمان ھەیە دەرچن بەسەلامەتي. بەلام لقي٣ پ.د.ک لەگەل بارەگاي ھیز چەکي قورسیان بو دەرنەچو لەگەل اشیاي تر. ب٩ تا ئیستا مصیریان نازانین تنھا دوو پەلیان لەگەل ئیمە ھاتون وەکو زانیومانە (٢) لق لە ب٤ بەجي ماون.
دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ
ئێمە بە تەواوى چەکەکانەوە گەیشتینە ناوچەی بەرزنجە، ھەرچەند دوژمن بە هەموو توانای خۆی هەوڵیدا بواری دەرچوونمان پێ نەدات، بەڵام پێشمەرگە شێرانە دەرچوون و ئێستا هیچ زیانمان نییە. چەند پێشمەرگەیەک بە جیا بەجێماون، ئەویش ئومێدمان ھەیە بە سەلامەتی دەربچن، بەڵام لقی٣ی پ.د.ک لەگەڵ بارەگای ھێز چەکی قورسیان بۆ دەرنەچوو لەگەڵ کەلوپەلەکانیتر. بەتالیۆنی٩ تا ئێستا چارەنووسیان نازانین و تەنیا دوو پەلیان لەگەڵ ئێمە ھاتوون، وەکو زانیومانە دوو لق لە بەتالیۆنی٤ بەجێماون.