
دەقی نامەکە
بروسکەی ب٤ مرگە ١٩ لە ١٧/٤ راستە خەلک یەکجار مەغدور بو وە لە بەر ئاوي بەحري دوکان چونکە زور جیگای گرتووە لە دەغلودان طەبعا شتیکي ئاشکرایە ئەم صال لە خارەوەي عراق دەغلودان ني یە جا تکایە ئەگەر امکان ئەبیت وە ریگاي قانوني ھەبیت بەھوي لجنەي ئاشتي یەوە ووتوێژ بکەن لەگەل وەزیري رەی بەلکو چارەسەریکي لێ بکریت وە زەرەي نەک ھەبو ناوچەي بیتوین و مرگەیە بەلکو تەئسیری بو ھەمو عراق لەبەر دەغلودان وە مراجعەتیش کراوە بە میري بەھوي محافظي سلیماني یەوە.
دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ
بروسکەی بەتالیۆنی٤ی مەرگە ١٩ لە ١٧/٤ ڕاستە خەڵک زۆر زەرەرمەندبووە بەهۆی ئاوی دەریاچەی دوکانەوە چونکە زۆر جێگای دەغڵودانی گرتووە و شتێکی ئاشکرایە ئەم ساڵ لە خوارووی عێراق دەغڵودان نییە، جا تکایە ئەگەر دەکرێت و ڕێگای یاسایی ھەبێت لە ڕێگەی لیژنەی ئاشتییەوە وتوێژ لەگەڵ وەزیری ئاودێری بکەن بەڵکو چارەسەرێکی بۆ بدۆزرێتەوە و ئەم بابەتە لە بەر دەغڵودانەکان زەرەری نەک ھەر بۆ ناوچەی بتوێن و مەرگە بەڵکو بۆ ھەموو عێراقیش هەیە. بۆ ئەم بابەتە لە ڕێگەی پارێزگای سلێمانییەوە پەیوەندی بە حکومەتەوە کراوە.