Translate Content
دەقی نامەکە
نتائج قصف مدافعنا الثقيله في الايام 18 و 19 و 20/ 8 كانت خسائر العدو كما يلي اسقاط دبابەتين من نوع روسي اسقاط مدفعيتين من نوع هاون. اسقاط مدفعيتين من نوع 25 رطل. اشتعال مخزن عتاد الفوج بكاملها انفجار جميع العتاد لمده خمس ساعات. قتل وجرح اكثر من (100) جندي وضابط وضابط الصف وان العدو توقف عن القصف لمده يوم واحد ولم تمكن من اي حركه وكذلك تم اخلاء المعسكر وتوزيع قواتها في داخل البيوت خوفا من قصف مدفعيتنا الثقيله. حيث قام العدو الغاشم بقصف القرى الامنه في اطراف المعسكر وسبب بحرق الدور في قريه گردە سوران وجرح طفله واحد لا تتجاوز السابعه من العمر معنويات قواتنا عاليه معنويات العدو منهاره جدا هكذا يكون مصير جميع معسكرات وقوات العدو النصر لقواتنا التحروريه تحت ظل قائدنا الملهم مصطفى البارزاني.
وەرگێڕان
ئەنجامی تۆپبارانی تۆپخانە قوڕسەکەمان لە ڕۆژانی ١٨، ١٩، ٢٠/٨ زیانەکانی دوژمن بەم جۆرە بوو: تێکشکاندنی دوو دەبابە لە جۆری ڕووسی، تێکشکاندنی دوو تۆپهاوێژ لە جۆری هاوەن، تێکشکاندنی دوو تۆپهاوێژ لە جۆری ٢٥ ڕەتل. سوتانی کۆگای فیشەک و گوللەی فەوجەکە بە تەواوی و تەقینەوەی گشت فیشەک و گوللەکانی ناوی بۆ ماوەی پێنج کاتژمێر، کوژران و برینداربوونی زیاتر لە ١٠٠ سەرباز و ئەفسەر و ئەفسەری پۆل، هەروەها دوژمن بۆ ماوەی یەک ڕۆژ لە بۆردومانکردن وەستا و نەیتوانی هیج جووڵەیەک بکات. هەروەها سەربازگەکە چۆڵ کرا و هێزەکە بەسەر ماڵەکاندا دابەشکرا لە ترسی بۆردومانی تۆپخانە قوڕسەکەمان. دواتر دوژمنی ستەمکار گوندە ئارامەکانى دەوروبەری سەربازگەکەى تۆپباران کردوو و بووە هۆی سوتاندنی خانووێک لە گوندی گردە سۆران و بریندارکردنی منداڵێکی بچووک تەمەن خوار حەوت ساڵ. ورەی هێزەکانمان بەرزە و ورەی دوژمن تەواو ڕووخاوە. چارەنووسی تەواوی سەربازگەکان و و هێزەکانی دوژمن بەم جۆرە دەبێت و سەرکەوتن بۆ هێزە ڕزگاریخوازەکانمانە لە سایەى سەرکردەی مەزنمان مستەفا بارزانی.