بابەت: هێرشى پێشمەرگە و کوشتارى زۆر لە دوژمن
ڕێکەوت: ١٩٦٩/١٠/٣١
نێرەر: أشرف
وەرگر: ادریس و مسعود بارزانی
ژمارەی برووسک: ٨
هێرشى پێشمەرگە و کوشتارى زۆر لە دوژمن

دەقی نامەکە

الحاقا ببرقيتنا في ١٠/٣٠. اشترك في الهجوم البطولي عمر آغا رشيد محمد و ميرخان قورتاس و خدر و حتم و خادم حميد نيروەيي و محمد مصطفى و سليمان حادي على ربايا گرتک وتمكنوا بعد مقاومه شديده احتلال الربايا وفي داخل الربايا دامت المعركه بالخناجر انهزم عدد قليل منهم وقتل الباقي وعددهم (86) قتيل و جريح لم نعلم عدد المكاسب بالضبط حسب المعلومات الاولية. مكاسبنا رشاشتين روسي و رشاشه برن و (2) جهاز لاسلكي زمدفع عقده و3 بنادق برنو وسط و2 بندقيه صليبي و (40) غداره روسيه و كمية كبيره من العتاد والتجهيزات سنوافيكم بالمعلومات ببرقيه لاحقه. خسائرنا جريحين بسيطين والى الامام.

وەرگێڕان

دوابەدوای بروسکەمان لە ١٠/٣٠ عمر ئاغا ڕەشید محەمەد میرخان قورتاس و خدر و حەتەم و خادم حەمید نێروەیی و محەمەد مستەفا و سلێمان هادی لە هێرشە قارەمانەکەدا بۆ سەر ڕەبایەکانی گرتک بەشداربوون و لەدوای بەرگرییەکی زۆر، توانیان ڕەبایەکان کۆنترۆل بکەن و لەناو ڕەبایەکان شەڕکردن بە خەنجەر بەردەوام بوو و ژمارەیەکی کەمیان هەڵاتن و ئەوانی دیکە کوژران و ژمارەکەیان ٨٦ کوژراو و بریندار بوو. دەستکەوتەکان بە دروستی نەزانراون، بەڵام بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکانمان، دەستکەوتەکان بریتیبوون لە دوو چەکی ڕەشاشی ڕووسی و یەک ڕەشاشی برنۆ و ٢ ئامێری بێتەل و تۆپهاوێژێکی ٢ گرێ (٢ عقدة) و ٣ تفەنگی بڕنۆی مامناوەند و ٢ تفەنگی سەڵیب و ٤٠ تفەنگی ڕووسی و بڕێکی زۆر لە تەقەمەنی و کەلوپەل. زانیارییەکانتان بە بروسکەیەکی دیکە بۆ ڕەوانە دەکەین. زیانەکانمان تەنیا دوو پێشمەرگە بە سووکی بریندار بوون. ئیتر بۆ پێشەوە.