
دەقی نامەکە
لە بیاني روژي ٢٥/١٠ سعات ٧ جاش و جیش ھیرشیان ھینا بو پشتی خمزە بە توپ و تیارە و دبابە بەلام پ.م کانمان پالەوانانە بەرامبەریان وەستان زیاني دوژمن زور ئیمە زیانمان نیە تا نوسیني ئەم بروسکەیە شەر گەرمە و بەردەوامە. معنویات پ.م کانمان بەرزە بەلین ئەدین کە کوردستان ئەکەین بە گورستان بۆ دوژمناني گەلەکەمان ئیتر بو پیشەوە لژیر آلاي پ.د.ک بە سەروکایەتي بارزاني .
دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ
سەرلەبەیانیی ڕۆژی ٢٥/١٠ کاتژمێر٧، جاش و سوپا بە تۆپ و فڕۆکە و تانک ھێرشیان ھێنا بۆ پشتی خەمزە، بەڵام پێشمەرگەکانمان پاڵەوانانە بەرانبەریان وەستانەوە و زیانی دوژمن زۆر و ئێمە زیانمان نییە. تا نووسینی ئەم بروسکەیە شەڕ گەرمە و بەردەوامە. ورەی پێشمەرگەکانمان بەرزە و بەڵێن دەدین کە کوردستان دەکەین بە گۆڕستان بۆ دوژمنانی گەلەکەمان. ئیتر بۆ پێشەوە لە ژێر ئاڵای پ.د.ک بە سەرۆکایەتيی بارزانی .