بابەت: هێرشى دووژمن بۆ سەر قەڵادزێ
ڕێکەوت:
نێرەر: هێزی کاوە
وەرگر: بارزانی
ژمارەی برووسک:

دەقی نامەکە
ل٤ بە ٥٠٠ جاش ھیرشي ھیناوەتە سەر ناوچەکەمان حالیا شەر لە سەر دي و زونگ ئاسوس و کیوەرەشە. جیش گەیشتوتە قەلادزە. جاش گەیشتوتە کوندي زونگ و گرتک. تکایە قوەت لە سەدە سەنگەسەرەوە قوەتي دوژمن یکجار زورە ١٤ دبابەیان لەگەلە ھەر چي دەشتە لەبەر دبابە پ.م لینەماوە.
دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ
لیوای٤ بە ٥٠٠ جاشەوە ھێرشی ھێناوەتە سەر ناوچەکەمان و ئێستا شەڕ لە سەردی و زونگ ئاسۆس و کێوەڕەشە. سوپا گەیشتووەتە قەڵادزە و جاش گەیشتووەتە گوندی زونگ و گرتک. هێز لە سەدەی سەنگەسەرە و هێزی دوژمن ئێجگار زۆرە و ١٤ تانکیان لەگەڵە، ھەرچی دەشتە لەبەر تانکەکان پێشمەرگەی لێنەماوە.