بابەت:
هاوڵاتیان بە ڕێکەوتنى ١١ى ئازار دڵخۆشن
ڕێکەوت: ١٣/٣/١٩٧٠
نێرەر: کوێخا عەلی مەحمود
وەرگر: ب.م/ م.ت/ م.س/ لە ڕێگەی بەتالیۆنی١ی شوان
ژمارەی برووسک:
ف
دەقی نامەکە
بە ناوي خوم و ھەمو دانیشتواني دێ تورکە ناوچەي شوان لە قولاتي دلمانەوە گرمترین وە جوانترین پیروزبایتان لێ ئەکەین پیش کەش ئەکەین بە بونەی ئەو ھەمو ھەنگاوە پیروزەتان کە ناتانە بو رزگاري گەلي کوردمان وە گەرانەوە ئاشتي وە برایەتي کورد و عەرەب داواکارین لە یەزدان کە ئیوەي خوشەویستان بھیلیت لە سەر خیر.
دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ
بە ناوی خۆم و ھەموو دانیشتوانی گوندی تورکەی ناوچەی شوانەوە، لە قووڵایی دڵمانەوە گەرمترین و جوانترین پیرۆزباییتان لێدەکەین بە بۆنەی ئەو ھەموو ھەنگاوە پیرۆزانەتان کە ناوتانە بۆ ڕزگاریی گەلی کوردمان و گەڕانەوەی ئاشتی و برایەتیی کورد و عەرەب. داواکارین لە یەزدان کە ئێوەی خۆشەویستمان بۆ بھێڵێت بە خێر و خۆشی.