بابەت: هاووڵاتیان پیرۆزبایى لە سەرۆک مستەفا بارزانى دەکەن
ڕێکەوت: ١٣/٣/١٩٧٠
نێرەر: مارف شێخ حەمە غەریبی موخلیستان
وەرگر: باوکی کوردان سەرۆک مستەفا بارزانی
ژمارەی برووسک: فع
هاووڵاتیان پیرۆزبایى لە سەرۆک مستەفا بارزانى دەکەن

دەقی نامەکە

بسم اللە الرحمن الرحیم ئەو ئامانجەي کە ٤٠٠ سالە ئەم کوردە فیداکاري بو ئەکات وا بە سایەي شورشە گەورەکەتانەوە ھاتە دي وە کورد وەکو ئەو قومي تر رەگي داکوتا لە وەتەنەکەیدا وە بە سەربەرزی یەوە شان بە شان لەگەل برا عەرەبەکانیان ئەژین بە کامەراني بە کوراي چاوي استعمار وە دوژمنان ئیتر بژي کورد و کوردستان بە سەروکایەتي بارزاني.

دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ

بسم اللە الرحمن الرحیم ئەو ئامانجەی کە ٤٠٠ ساڵە ئەم کوردە فیداکاری بۆ دەکات، ئەوا لە سایەی شۆڕشە گەورەکەتان بەدیهات و کورد وەکو نەتەوەکانیتر لە نیشتیمانەکەی خۆیدا ڕەگی داکوتا و بە سەربەرزییەوە شان بە شان لەگەڵ برا عەرەبەکانیان بە کامەرانی و بە کوێرایى چاوی داگیرکەران و دوژمنان دەژین. ئیتر بژی کورد و کوردستان بە سەرۆکایەتیی بارزانی.