بابەت: لقەکانى پارتى دڵخۆشن بە ڕێکەوتننامەى ١١ى ئازار
ڕێکەوت: ١٣/٣/١٩٧٠
نێرەر: لق پ
وەرگر: ب.م/ م.ت/ م.س
ژمارەی برووسک: ١٨
لقەکانى پارتى دڵخۆشن بە ڕێکەوتننامەى ١١ى ئازار

دەقی نامەکە

بە ناوي ھەمو ئەندامان و پالیوراون وە لایەنگران و ھەمو دانیشتواني ناوچەکەمان پر بە دل پیروزباي ئەو ھەنگاوە پیروزەتان ئەکەین کە مافي گەلتان چەسپاند پەیمان تان ئەدەیني لە جاران زیاتر خومان مانو بکەین و ھەر ھەڤالە دلسوزي کەی جاران وە سەربازەکي نەتەوەکەمان برون بو پیشەوە.

دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ

بە ناوی ھەموو ئەندام و پاڵێوراو و لایەنگران و ھەموو دانیشتوانی ناوچەکەمانەوە پڕ بە دڵ پیرۆزبایی ئەو ھەنگاوە پیرۆزەتان لێدەکەین کە مافی گەلتان پێ چەسپاند و پەیمانتان دەدەینێ کە لە جاران زیاتر خۆمان ماندوو بکەین و ھەر ھەڤاڵە دڵسۆزەکەی جاران و سەربازی نەتەوەکەمان بین، ئیتر بڕۆن بۆ پێشەوە.