بابەت: مەکتەبى عەسکەرى داواى پاراستنى بەرژەوەندیى گشتى دەکا
ڕێکەوت: ٢٨/٢/١٩٧٠
نێرەر: م.ت. عەسکەرى
وەرگر: ملازم تاھیر/ فاخیر/ بارزانی
ژمارەی برووسک: ٣٦
مەکتەبى عەسکەرى داواى پاراستنى بەرژەوەندیى گشتى دەکا

دەقی نامەکە

بروسکەتان ٨٠ لە ٢٤/٢ پیویستە ھاوکاري لە نیوانتان بو بەرژەوەندي گشتي ئامانجتان بي. بە ھیچ جوریک ناکوکي نەکەویتە ناوتان لەم کاتە ھاوکاري و خوشەویستي زور پیویستە ھەرچي خراپەي کرد وە دژي دانیشتواني چاوي لي مەپوشن.

دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ

بروسکەتان ژمارە ٨٠ لە ٢٤/٢ پێویستە ھاوکاریی نێوانتان لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی بێت و بە ھیچ جۆرێک ناکۆکی نەکەوێتە نێوانتان و لەم کاتەدا ھاوکاری و خۆشەویستی زۆر پێویستە و ھەر کەسێک کارێکی نادروستی دژی هاوڵاتیان ئەنجامدا، چاوی لێ مەپۆشن.