بابەت: لە سنوورى قەرەداغ پێشمەرگە هێز کۆدەکاتەوە
ڕێکەوت: ٢٨/٨/١٩٦٩‌
نێرەر: عەبدولوەهاب
وەرگر: بەتالیۆنی٨ی خەبات/بەتالیۆنی شەھید دڵشاد/بەتالیۆنی شەھید عەزیز/ ھێزی قەرەداغ/ بارزانی
ژمارەی برووسک: مجفورە
 لە سنوورى قەرەداغ پێشمەرگە هێز کۆدەکاتەوە

دەقی نامەکە

قواتیکي زور باش تحشد پی ئەکەن لەگەل ملازم طاھر و فتاح آغا لە سنوري ھیز قرداغ دا انتظاري اوامر لە ھیز قرداغ ئەکەن پیویستە لەسەر فتاح آغا و ب٨ خەبات بەبي تردد اوامر تنفیذ بکەن. بتالیوني برزنجە التیحاق بکات بە فتاح آغا ئەگەر داواي کرد. انبونا رجاء.

دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ

لە سنووری هێزی قەرەداغ هێزێکی زۆر کۆدەکرێتەوە لەگەڵ مولازم تاھیر و فەتاح ئاغا و چاوەڕوانی فەرمانی ھێزی قەرەداغ بکەن و پێویستە لەسەر فەتاح ئاغا و بەتالیۆنی٨ی خەبات بەبێ دوودڵی فەرمانەکان جێبەجێ بکەن. بەتالیۆنی بەرزنجە خۆى بگەیەنێتە فەتاح ئاغا، ئەگەر داوای کرد. تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.