Translate Content
دەقی نامەکە
من/ هيز زاخو في مساء يوم 25 / 7 ضربت مدفعيتنا معسكر فوج زاخو ومع تساقط القنابل الاولى على الهدف فتح واحده من فصيل رشاشات سريه الاسناد. وفصيل رمضان حاجي ميرزا الگولي كانت كامنه على طريق نيران الرشاشات الثقيله والمتوسطه على المعسكر من اتجاه اخرى فصاعد دخان كثيف من المعسكر بعد تنفيذ العمليه حلقه طائرات قاصفه فوق زاخو و القت انوار كاذبه وفي صباح يوم 26/7 اغارت طائره قاصفه على المناطق المجاوره لمعسكر زاخو بالقنابل الثقيله. قام العدو بعدها بنهب وحرق ساحل القريه (بيدار) المسيحيه الواقعه جنوب زاخو بمسافه واحد كيلومتر. فقد امتد الاعتداء المجرم الى دير القريه الأخوي لقدير وتشد مواطنوا القريه. كما احرق المجرمون قريه (چەم كورك) بعد قريه بیدار ولازالت عشرات العوائل تقيم على وجهها وقد وصلت كراويلهم الى نقط الحدود التركيه وفي مساء 26/7 أغارت ٣ طائرات هنتر على القرى منطقه مام یزدین واشتعلت النار في ممتلكات المنطقه. وفي نفس اليوم اغارت طائره قاصفه بالقنابل ضاربه بلدة زاخو سنوافيكم بالتفاصيل ببرقيات لاحقه والى الامام بقياده البارزاني.
وەرگێڕان
لە ئێوارەی ڕۆژی ٢٥/٧، سەربازگەکەمان تۆپبارانی سەربازگەی فەوجی زاخۆی کرد. لەگەڵ کەوتنەخوارەی تۆپەکان بۆسەر ئامانجەکە، یەکەیەکی ڕەشاشی سریەى پاڵپشتی تەقەى کرد، و فەسیڵی ڕەمەزان حاجی میرزا گولی لەسەر ڕێگەی ڕەشاشە قوڕسەکان و مامناوەندەکان لەسەر ڕێگەی سەربازگەکە لە ئاراستەیەکی دیکەوە لە کەمیندابوو. دووکەڵێکی زۆر لە سەربازگەکە بەرزبووەوە. دوای جێبەجێکردنی ئۆپەڕاسیۆنەکە، فڕۆکەی شەڕکەر لەسەر زاخۆ بە ئاسماندا دەسوڕانەوە و گوللەی ڕووناکییان هەڵدەدا. لە بەیانی ڕۆژی ٢٦/٧، فڕۆکەی شەڕکەر بە بەکارهێنانی بۆمبی قوڕس هێرشیان کردە سەر ناوچەکانی دەوروبەری سەربازگەی زاخۆ. دواتر دوژمن تەواوی گوندی (بێدار)ی مەسیحییەکانى تاڵان کرد و سووتاند کە بەدووری یەک کیلۆمەتر دەکەوێتە باشوری زاخۆ. هێرشە تاوانکارییەکە گەیشتە دێری گوندی ئەخەوى قەدیر و هاووڵاتیانی گوندەکە پەرتەوازەبوون. هەروەها دوژمنان گوندی چەم کورک-یان سوتاند دوای گوندی بێدار و هێشتا دەیان خانەوادە لە دەرەوەی گوندەکەن و عارەبانەی پڕ لە کەلوپەلی ماڵەکانیان گەیشتووەتە خاڵی سنوریی تورکیا. لە ئێوارەی ٢٦/٧ ؛٣ فڕۆکەی جۆری هەنتەر هێرشیان کردە سەر گوندەکانی مام یەزدین و ئاگریان بەردایە کەلوپەلی خەڵکی ناوچەکە. لە هەمان ڕۆژدا فڕۆکەیەکی شەڕکەر هێرشێکی بە بۆمب بۆسەر زاخۆ ئەنجامدا. لە بروسکەکانی داهاتوودا لە وردەکارییەکان ئاگادارتان دەکەینەوە. ئیتر بۆ پێشەوە بە سەرکردایەتی بارزانی.