بابەت: قایمقامى چەمچەماڵ هۆکارە بۆ پەلاماردانى هاوڵاتیان
ڕێکەوت: ١٩٧٠/٣/١٨
نێرەر: ب٥ گەرمیان
وەرگر: برامان شەفیق ئەحمەد، برامان عەلی شنگالی، برامان فاخیر بارزانی، م.س، م.ت
ژمارەی برووسک: ٨٨
قایمقامى چەمچەماڵ هۆکارە بۆ پەلاماردانى هاوڵاتیان

دەقی نامەکە

ت زاد استفزازات واعتداءات الخونه يومى بعد يوم في مركز قضاء چمچمال مع المواطنين الامنين ولحد الان قامت هذه الزمره باعتداءات لا انسانيه على جماهير چمچمال الامنه بالاخص في الايام الاخيره ولحد الان وصلت عشرات من التقارير حول هذه الوضع القائم هناك علما بأن قائمقام چمچمال بالتعاون المباشر مع المعتدين وتشجيعهم على القيام بكل الفعل.

وەرگێڕان

ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ئیستیفزازکردن و پەلاماردان لە ناوەندی شارۆچکەی چەمچەماڵ بۆ سەر هاوڵاتیانی سڤیل لەلایەن خیانەتکاران لەزیادبوون دایە. تاکو ئێستا ئەم دارودەستەیە پەلامارى دڕندانەی هاوڵاتیانی سڤیلی چەمچەماڵیان داوە، بەتایبەتی لەم ڕۆژانەی دواییدا بەدەیان ڕاپۆرتمان لەبارەی بارودۆخی ئێستای ئەو ناوچەیە بەدەست گەیشتوون. بۆ زانیاریتان ئەم کارانە بە هاندان و هاوکاریی ڕاستەوخۆی قائیمقامی چەمچەماڵ بۆ دەستدرێژیکاران ئەنجامدەدرێن.