بابەت: شەڕ لە شاخى قەیوان بەردەوامە
ڕێکەوت: ٢٧/٩/١٩٦٩
نێرەر: ب٨
وەرگر: بارزانی، ع ا، م.ت، لق٢ پ.د.ک
ژمارەی برووسک: ٢٧٤
شەڕ لە شاخى قەیوان بەردەوامە

دەقی نامەکە

موقفي جبهەي قولە رەش وه شاخي قیوان شەر بەردەوامە. زیاني دوژمن بەم شيوەیە 7 سەباز کوژراوه و (5) بریندار يان زۆر هەیە. لە خۆفرۆشان ٤ کوژراوە و ٨ بریندارە. ئيمە زیانمان نیە و معنویات پ.م قارەمانەکانمان بەرزە. دوژمن بە تەواوي ورەي بەرداوە. مردنو سەرشوري بو حکومتي بعثی فاشست و جلکاوخورەکانیان. سەرکەوتن بو گەلي کوردە بە سەروکایەتي بارزاني.

دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ

لە بەرەى قولەڕەش و شاخى قەیوان شەڕ بەردەوامە. زیانی دوژمن بەم شێوەیە: ٧ سەرباز کوژراون و ٥ بریندارن. لە خۆفرۆشان ٤ کوژراوە و ٨ بریندار هەیە. ئێمە زیانمان نییە و ورەى پ.م قارەمانەکانمان بەرزە. دوژمن بە تەواوی ورەی بەرداوە. مردن و سەرشۆڕی بۆ حکومەتی بەعسی فاشیست و چڵکاوخۆرەکانیان. سەرکەوتن بۆ گەلی کوردە بە سەرۆکایەتی بارزانی.