وەرگێڕانی ناوەڕۆک
بابەت: 
                         شەڕى سەخت لە شاخى قەیوان و دووبرا 
                     ڕێکەوت:  
                     نێرەر:  بەرەی قەیوان
                     وەرگر:  بو/ عبدالوھاب/ هـ.خ/ بارزاني/ م.ت/ لقی١ پ.د.ک/ هـ.ر.ب٣ 
                     ژمارەی برووسک: 
                         ٣٤٣
                     
                     
                     دەقی نامەکە
لە بەیاني روژي ٢٦/١٠ قوەتیک لە جاش و جیش و دبابە ھیرش ھینا بو بو دولە روت وە جاشەکان بە ھیز ئەھینن بو پشتي خەمزە و شاخي قیوان وە دوبرا . احتمالە شاخي قیوان و دوبرا بکەویتە دەست دوژمن تکایە لە ھیز رزگاري جبھەی قزلەر وە پیرکە بە قوەت بکەن شەر زور گەرمە و بەردەوامە.
دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ
لە بەیانی ڕۆژی ٢٦/١٠ هێزێک کە پێکهاتوون لە جاش و سوپا بە تانکەوە ھێرشیان ھێناوە بۆ دۆڵەڕووت و جاشەکان ھێز دەھێنن بۆ پشتی خەمزە و شاخی قەیوان و دووبرا. ڕەنگە شاخی قەیوان و دووبرا بکەوێتە دەست دوژمن. تکایە ھێزى ڕزگاری بەرەی قزلەر و پیرکە بەهێز بکەن، شەڕ زۆر گەرمە و بەردەوامە.