بابەت: شەڕى سەخت لەنێوان پێشمەرگە و سوپاى عێراق
ڕێکەوت: ١٥/٧/١٩٦٩
نێرەر: ب٦ بێتواتە
وەرگر: م.ت، بارزانی، گشت بارەگاکان
ژمارەی برووسک: ف ع٥
شەڕى سەخت لەنێوان پێشمەرگە و سوپاى عێراق

دەقی نامەکە

الموقف حتى هذه الساعه لا تزال المعركه مستمره بشده في منطقه شەركان طائرات والمدفعيه والدبابات تقصف جبهاتنا بشده. معنويات ابطالنا عاليه جدا. ان العدو تكبدوا بخسائر فادحه. خسائرنا لحد الآن لا توجد ابدا. ان الحكومة والجحوش القداما تحاول في كل ساعه تقدم الى حمل قتلاهم قتلاهم لانقاذهم والتي تقدر بحوالي 60 قتيلا من الجنود.. والمجرمين في ساحه المعركه. ان العدو لم يتمكنوا ان يتقدموا شبرا. ان ابطالنا واقفون لهم بالمرصاد. ابطالنا قرروا باننا سنجعل منطقه شەركان مقبره للغزات الفاشستين والقذر. هذا وسنوافيكم بالنتيجه والى الامام بقياده البطل البارزاني مصطفى.

وەرگێڕان

بارودۆخ تا ئەم کاتژمێرە بەم جۆرەیە: شەڕێکی دژوار لە ناوچەی شەڕکان بەردەوامە. فڕۆکە و تۆپخانە و تانک بە چڕی بەرەکانمان بۆردومان دەکەن. ورەی قارەمانەکانمان زۆر بەرزە. دوژمن دووچاری زیانی زۆر بووەتەوە. ئێمە تا ئێستا هیچ زیانێکمان نییە. حکومەت و کۆنەجاش لە هەموو کاتژمێرێک هەوڵدەدەن پێشڕەوی بکەن، بۆ هەڵگرتنەوەی تەرمی کوژراوەکانیان کە بە ٦٠ کوژراوی سەربازی قیمەکراو و تاوانکار لە گۆڕەپانی شەڕدا مەزەندە دەکرێن. دوژمن نەیتوانیوە و ناتوانێت یەک بست بێتە پێشەوە. قارەمانەکانمان لە بەرامبەریان وەستاونەتەوە. نەبەردەکانمان بڕیاریانداوە ناوچەی شەڕکان دەکەینە گۆڕستان بۆ داگیرکارە فاشیست و چەپەڵەکان. لە ئەنجام ئاگادارتان دەکەینەوە. ئیتر بۆ پێشەوە بە سەرکردایەتی مستەفا بارزانی قارەمان.