بابەت: سەرۆک مستەفا بارزانى بەتوندى لە دژى تێکدانى بارودۆخى سلێمانى هەڵوێست وەردەگرێ
ڕێکەوت: ٧/٧/١٩٦٦
نێرەر: بارزانی
وەرگر: برای بەڕێز عەمید ڕوکن کەمال مستەفا. ق.ق.م سکرتێرى وەزیرى بەرگرى، سکرتێرى سوپاسالار (ر.أ.ج)
ژمارەی برووسک: ٣٨٢
سەرۆک مستەفا بارزانى بەتوندى لە دژى تێکدانى بارودۆخى سلێمانى هەڵوێست وەردەگرێ

دەقی نامەکە

برقيتكم بلا في 7/7 . لقد تردت الاوضاع في السليمانيه الى حد لا يطاق. نطلب من المسؤولين اتخاذ اجراءات حاسمه تكفل عدم تكرار هذه التجاوزات في المستقبل والا فاننا مضطرون لاتخاذ كافه التدابير للدفاع عن المواطنين في اللواء المذكور وقطع دابر الاجرام فيها وسوف تتحمل الجهات المسؤوله كافة النتائج قد تترتب على ذلك

وەرگێڕان

ئاماژە بە بروسکەتان ژمارە (نیە) لە ڕێکەوتى ٧/٧. دۆخى سلێمانى بەجۆرێک خراپ بووە، تەحەمول ناکرێ. داوا لە بەرپرسان دەکەین ڕێکاری یەکلاکەرەوە بگرنەبەر کە لە داهاتوودا گەرەنتى دووبارەنەبوونەوەى ئەم دەستدرێژیانە بکات، ئەگەر نا، ئێمە ناچار دەبین هەموو ڕێکارێک بگرینەبەر بۆ بەرگریکردن لە هاوڵاتیان لە لیواى ئاماژەپێکراو و بڕینى دەستى تاوان لەو ناوچەیە و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەرپرسیار دەبن لەهەر دەرەنجامێک کە بە هۆیەوە دروست دەبێت.