بابەت: زیانەکانى پێشمەرگە لە شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەدا
ڕێکەوت: ١٩٦٩/٧/٢٨
نێرەر: ب٢ ڕزگاری
وەرگر: ھێز ڕزگاری/ م.ت/ بارزانی
ژمارەی برووسک: ٣٥٢
زیانەکانى پێشمەرگە لە شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەدا

دەقی نامەکە

لە شەوي ٢٦ تا ٢٧-٧ خەسارەتمان بەم شیوەي خواروە بووە. لە جماعەتي مام وسو (٢) شەھید وە (٣) بریندار. لە ب٢ (٧) شەھید و (٤) بریندارە و (١) ئەسیر بووە وە محقق عبدالرحمن خنکاوە وە چەکي عریف اسماعیل وە احمد مولود ئاو بردویەتي .

دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ

لە شەوی ٢٦ تا ٢٧-٧ زیانەکانمان بەم شێوەیەی خوارەوە بووە: لە جەماعەتی مام وسو دوو شەھید و سێ بریندار، لە بەتالیۆنی٢ حەوت شەھید و چوار بریندار و یەک کەس بە دیل گیراوە و لێکۆڵەر عەبدولڕەحمان خنکاوە و چەکی عەریف ئیسماعیل و ئەحمەد مەولود ئاو بردوویەتی .