بابەت: دەڤەرى شەمێران داواى کردنەوەى قوتابخانە دەکەن
ڕێکەوت: ٣/٣/١٩٧٠
نێرەر: محەمەد شەمێرانی
وەرگر: بەشی زانیاریی پێنجوین/ م.ت/ بەشی زانیاری و تەندروستی/ هـ.غ/ عەبدولوەھاب/ بارەگای پێشمەرگە
ژمارەی برووسک: ٦١

دەقی نامەکە
بو ئاگاداري ناوچەي شەمیران ھەتا ئیستا ھیچ جورە قوتابخانەي نەھاتوە لەلایەن میریەوە ناوچەکە بریتیە لە ١٤ دي و ناوچەي رزگارکراوە. داوا لە بەریزتان بەلکو ماموستا بومان بنیرن بو کردنەوە قوتابخانە لە ناوچەکەدا. تکایە وەلام.
دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ
بۆ زانیاریتان ناوچەی شەمێران ھەتا ئێستا ھیچ جۆرە قوتابخانەیەکی لێنەکراوەتەوە لەلایەن حکومەتەوە، ناوچەکە لە ١٤ گوند و ناوچەی ڕزگارکراو پێکدێ. داوا لە بەڕێزتان دەکەین، مامۆستامان بۆ بنێرن بۆ کردنەوەی قوتابخانە لە ناوچەکەدا. تکایە وەڵام.