بابەت: دوژمن ١٢ تانک دەنێرێتە قۆرەتوو
ڕێکەوت: ٣/٣/١٩٦٧
نێرەر: سهم
وەرگر: لێژنەى عولیا
ژمارەی برووسک: ١١٠
دوژمن ١٢ تانک دەنێرێتە قۆرەتوو

دەقی نامەکە

اخبرتنا قواتنا بأن 12 دبابه مع قوه عسكريه وصلت قورتو في نيتها التقدم بفتح طريق جيا سرخ بالقوه. سبق وان اتفقنا وارسلنا ممثلنا شفيق آغا لحل مشكله آبار النفط وفعلا تم كل شيء لاحاجه لمثل هذه الاعمال ولا تؤدي الى نتائج حسنه. يرجى الأمر بعدم القيام بأي عمل عسكري حفظا للامن والاستقرار. انباؤنا .

وەرگێڕان

هێزەکانمان پێیان ڕاگەیاندین کە ١٢ تانک لەگەڵ هێزێکی سەربازیی گەیشتوونەتە قۆرەتوو و بە نیازن بە زەبری چەک ڕێگای چیای سرخ بکەنەوە. ئەمە لە کاتێکدایە، پێشتر ئێمە ڕێککەوتووین و شەفیق ئاغای نوێنەری خۆمان ناردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بیرە نەوتییەکان و هەموو شتێک چارەسەرکرابوو، بۆیە هیچ پێویست بەم جۆرە کارانە ناکات کە ئەنجامێکی باشیان لێناکەوێتەوە. تکایە فەرمانبدەن بۆ ئەنجامنەدانی هیچ جۆرە چالاکییەکی سەربازیی بە مەبەستی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری. ئاگادارمان بکەنەوە.