بابەت: دواى ڕێکەوتنى ١١ى ئازار، پارێزگارى نەینەوا هەڕەشەى دەستپێکردنەوەى شەڕ دەکا
ڕێکەوت: ١٢/٥/١٩٧١
نێرەر: لق پ.د.ک
وەرگر: م.س، بارەگای بارزانی، ئەسعەد خۆشەوی، لێژنەی ئاشتی، ناوخۆ، پارێزگای نەینەوا
ژمارەی برووسک: ١٠٢
دواى ڕێکەوتنى ١١ى ئازار، پارێزگارى نەینەوا هەڕەشەى دەستپێکردنەوەى شەڕ دەکا

دەقی نامەکە

في صباح هذا اليوم قابل بعض اعضاء فرعنا السيد محافظ نينوى للتداول مع في بعض الامور الا ان سأل فيما اذا كانت برقيتنا 98 في 11/5/1971 بخصوص الوضع في منطقه سنجار صادر من فرعنا فأجابوه بانها صادره عن الفرع وهي تستند على الحقائق فأجاب السيد المحافظ بانها برقيه استفزازيه وانكم تلعبون بالنار وقال انذركم بان القتال سوف يتجدد خلال ثلاثه أيام وان السلطه غير ضعيف ومستعده لاستئناف القتال. للتفضل بالعلم.

وەرگێڕان

ئەمڕۆ بەیانی ژمارەیەک لە ئەندامانی لقەکەمان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی هەندێک بابەت چاویان کەوت بە بەڕێز پارێزگاری نەینەوا، پارێزگار پرسیاری کرد، ئایا بروسکەمان ژمارە ٩٨ لە ڕێکەوتى ١١/٥/١٩٧١ لەبارەی بارودۆخ لە ناوچەی شنگال لە لقەکەمانەوە دەرچووە؟ لەوەڵامدا پێیان گوت کە لە لقەکەمانەوە دەرچووە و پشتى بە ڕاستیەکان بەستووە. بەڕێز پارێزگار وەڵامی دایەوە کە بروسکەکە بروسکەیەکی ئیستیفزازییە و ئێوە یاری بە ئاگر دەکەن، هەروەها گوتی هۆشداریتان پێدەدەم کە لە ماوەی ٣ ڕۆژدا شەڕ دەستپێدەکاتەوە و دەسەڵات لاواز نییە و ئامادەیە بۆ دەستپێکردنەوەی شەڕ. بۆ ئاگاداریتان تکایە.