Translate Content
دەقی نامەکە
بعد أن يأتي العدو الجبان وقوات البعث الفاشست من احراز أي نصر في كردستان العزيزه لجأ العدو الجبان وبشكل جنوني الى شن اعتقالات واسعه بحق اخواننا الاكراد في داخل المدن والقصبات حيث تؤكد المعلومات الوارده الينا من بغداد على ان حكومه البعث العفلقيه القى القبض على 115 شخصا في بغداد وهم الآن تحت التعذيب الوحشي بنيه انتزاع الاعترافات منهم واستشهد (4) منهم تحت التعذيب البعث البربەري ولاتزال الاعتقالات مستمره يبدوا بان هذه الحريه التي ... بها البعث الفاشست الفرصه امام الشعب العراقي والقضاء على حريته وكرامته بمختلف الاساليب البعثيه ویجد احدث الطرق التعذيب.
وەرگێڕان
دوای ئەوەی دوژمنی ترسنۆک و هێزەکانی بەعسی فاشیست نەیانتوانی هیچ سەرکەوتنێک لە کوردستانی خۆشەویستمان بەدەستبێنن، دوژمنی ترسنۆک پەنای بردە بەر رەشبگیرییەکی بەرفراوان بەشێوەیەکی شێتانە برا کوردەکانمان لە شارەکان و ناوچەکانی تر دەستگیر دەکەن بەشێوەیەک کە زانیاری بەدەستگەیشتوومان ئەوە دووپاتدەکاتەوە کە لە بەغدا حکومەتی بەعسی عەفلەقی ١١٥ کەسی دەستگیرکردووە لە بەغدا و ئێستا لەژێر ئەشکەنجەی دڕندانەدان بە مەبەستی وەرگرتنی دانپێدانان لێیان بە زۆرەملێ و ٤ کەس لەوان لەژێر ئەشکەنجەی دڕندانەی بەعسی بەربەری شەهید بوون و دەستگیرکردن هێشتا بەردەوامە. پێدەچێت کە ئەمە ئەو ئازادییە بێت کە بەعسی فاشیت شانازی پێوەدەکات لە بەرامبەر گەلی عێڕاق و لەناوبردنی ئازادی و کەڕامەت لەرێگەی شێوازی جیاواز و نوێترین شێوازەکانی ئەشکەنجەدان لەلایەن بەعسەوە.