بابەت: داوا دەکرێ ئەفسەرەکانى پۆلیس ناوى خۆیان لاى میرى تۆماربکەن
ڕێکەوت: ٢٣/٤/١٩٧١
نێرەر: مەکتەبى عەسکەرى
وەرگر: هەموو هێز و بەتالیۆنەکانى س.ش.ک و لقەکانى پ.د.ک /م.س/ بارەگاى بارزانى
ژمارەی برووسک: ١٩٠
داوا دەکرێ ئەفسەرەکانى پۆلیس ناوى خۆیان لاى میرى تۆماربکەن

دەقی نامەکە

تاکیدي بروسکەمان ژمارە ١٥٨ لە ١٤/٤ ئەکەینەوە. تکایە هەرچي ضابط جیش وه شرطە کە تاکو ئيسته میري وەري نەكرتووە وە لەلاي ئێوەش داخلي حرس حدودي نەکراون ناویان وه عنواني وەضیفەي وەحدەیان بە یەک لیست بە پەلە بۆمان رەوانە بکەن تاکو لیرە ناویان داخلي قائمەي خاصە بکەین.

دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ

جەخت لە بروسکەى ژمارە ١٥٨ لە ١٤/٤ دەکەینەوە. تکایە هەرچى ئەفسەرى سوپا و پۆلیس کە تا ئێستا میرى وەرینەگرتوون و لاى ئێوەش لە پاسەوانى سنوور ناویان تۆمار نەکراوە، ناونیشانى پیشەى یەکەکەیان بە یەک لیست بۆمان بنێرن، تا لێرە ناویان لە لیستێکى تایبەت تۆمار بکرێ.