Translate Content
بابەت:
دانیشتوانى گوندى حەسار پیرۆزبایى جەژنى نەورۆز لە سەرۆک بارزانى دەکەن
ڕێکەوت: ٢٦/٣/١٩٧٠
نێرەر: کوێخا ڕەزا حەساری
وەرگر: سەرۆکی خۆشەویست ب.م بەڕێز/ م.س/ م.ت
ژمارەی برووسک:
ف ع
دەقی نامەکە
بە ناوي خومو ھەمو دانیشتواني گوندي حصار گەرم ترین پیروزبایتان لە خومان وە ئیوەي بەریز ئەکەم بە بونەي جەژني ئاشتیو وە جەژني نەوروز گەلي کوردمان وە داواي لە یەزداني گەورە ئەکەم ئیوەي بەریز مووەفەق بکەت بو گەلي کوردمان.
دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ
بە ناوی خۆم و ھەموو دانیشتوانی گوندی حەسارەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە خۆمان و ئێوەی بەڕێز دەکەم بە بۆنەی جەژنی ئاشتی و جەژنی نەورۆزی گەلی کوردمانەوە، هەروەها داوا لە یەزدانی گەورە دەکەم ئێوەی بەڕێز سەرکەوتوو بکات بۆ گەلی کوردمان.