
دەقی نامەکە
الى/ الأخ البارزاني 28/3 من/ رئيس اركان الجيش ع 36 برقيتكم 82 في 27/ 3. لقد تقرر في اللجنه الوزاريه وبحضور ممثليكم السيدين نافذ ومحسن ضرورها خلق جو هادئ في المنطقه الشماليه ليتسنى لنا الانطلاق بعد ذلك للخطوات السلميه الاخرى. لقد اصدرنا اوامرنا لتنفيذ ذلك ومن المؤسف ان كثيرا من من حوادث القتل والاخلاء بالامن حدثت في المنطقه اخراها تجمع عدد كبير من المسلحين لمقاتله غازي الحاج ملو اضطر بعدها الى الاخلاء قراه. انكم تقدرون ولا شك ان استمرار امثال هذه العمليات يؤثر كثيرا على الجهود التي يبذلها المخلصون لاعادة الامن والسلام. ارجو ان توعزوا بايقاف اعمال القتل واختطاف المراتب من الجيش والشرطه وابعاد الجماعات المسلحه عن الطرق العامه وانسحاب جماعه عيسى سوار وحسو ميرخان الى مناطقهم الاصليه لضمان عوده سكان القرى الى مناطقهم وارسال ممثلكم الى قياده فق4 لتهيئ وليعمل جميعا باخلاص للوصول الى مرحله نطلق فيها في خطوات اخرى علما اننا اصدرنا الاوامر الى جميع الاطراف الاخرى بعدم القيام بكل ما من شانه ان يؤدي الى الاستفزاز. اود ان وجود جو سلمي ملائم هو ضروره وطنيه ملحه. انبؤنا
وەرگێڕان
بۆ/ برامان بارزانی ژمارە ڕێکەوت لە/ سەرۆکی ئەرکانی سوپا ٣٦ ٢٨/٣/١٩٦٩ ئاماژە بە بروسکەتان ژمارە ٨٢ لە ٢٧/٣. لە کۆبوونوەی وەزاری بە ئامادەبوونی نوێنەرانتان بەڕێزان نافیز و موحسین، بڕیاردرا بە دروستکردنی کەشێکی ئارام لە ناوچەی باکوور بۆ ئەوەی دواتر بتوانین بەرەو هەنگاوەکانی تری ئاشتیی بڕۆین. ئێمە فەرمانی خۆمان دەرکردووە بۆ جێبەجێکردنی ئەمە و جێگەی داخە کە ژمارەیەکی زۆر لە ڕووداوی کوشتن و تێکدانی ئاسایش لە ناوچەکە ڕوویاندا کە کۆتا جاریان جموجۆڵی ژمارەیەکی زۆری چەکداران بوو بۆ شەڕکردن لەگەڵ غازی حاجى مەلۆ کە دواتر ناوبراو ناچار بوو گوندەکانی چۆڵ بکات. ئێوە دەزانن، بەبێ گومان بەردەوامبوونی کردەوەی هاوشێوە، کاریگەری زۆریان دەبێت لەسەر ئەو هەوڵانەی دڵسۆزان دەیدەن بۆ گەڕاندنەوەی ئاسایش و ئاشتی. تکایە فەرمانبدەن بە وەستاندنی کردەوەکانی کوشتن و ڕفاندنی پلەدارانی سوپا و پۆلیس و دوورخستنەوەی جەماعەتە چەکدارەکان لەسەر ڕێگا گشتییەکان و کشانەوەی جەماعەتی عیسا سوار و حسو میرخان بۆ ناوچەکانی خۆیان بۆ گرەنتیکردنی گەڕانەوەی خەڵکی گوندنشین بۆ ناوچەکانیان، هەروەها ناردنی نوێنەرتان بۆ فەرماندەیی فق٤ (فیرقەی٤) بۆ ئامادەکاریی و هەمووان بەیەکەوە کار بە دڵسۆزی بکەن، بۆ گەیشتن بە قۆناغێک کە لێیەوە بەرەو هەنگاوەکانی داهاتوو بڕۆین. بۆ ئاگاداریتان، ئێمە بۆ گشت لایەنەکانی دیکە فەرمانمان دەرکردووە بۆ ئەنجامنەدانی هەر کارێک کە ببێتە هۆی ئیستیفزازکردن. بوونی کەشێکی ئاشتییانەی گونجاو پێویستیەکی نیشتیمانییە. ئاگادارمان بکەنەوە.