بابەت: دامەزراوە نەوتییەکانى کەرکووک بە تۆپخانە وێران دەکرێن
ڕێکەوت: ٢/٣
نێرەر: نجم
وەرگر: کەوکەب و شجر
ژمارەی برووسک: ف ع
دامەزراوە نەوتییەکانى کەرکووک بە تۆپخانە وێران دەکرێن

دەقی نامەکە

بارقيتكم 98. لامفاوضات في الوقت الحاضر. والوضع متوتر كالسابق. تم تدمير منشآت النفط في كركوك ليلة أمس بالمدفعيه وجرى اصطدام عنيف بين الجيش والپیشمرگە انتهت بهزيمه الجيش. طائرات العدو تقصف بشده منذ ليلة امس مواقع الپیشمرگە المحيطه بكركوك. اتخذنا اليوم احتياطات ضد الغارات الجويه ولحد الآن لم يحصل اي هجوم جوي علينا في بالك وسنخبركم بكل تطورات.

وەرگێڕان

بروسکەتان بە ژمارە (٩٨). ئێستا هیچ دانوستاندنێک لە گۆڕێ نییە، دۆخەکە وەکو پێشتر نالەبارە، شەوى ڕابردوو دامەزراوە نەوتییەکانى کەرکوک بە تۆپخانە وێرانکران و پێکدادانێکى توند لە نێوان سوپا و پێشمەرگە دا ڕوویداوە کە بە تێکشکاندنى سوپا کۆتایى هات. فڕۆکەکانى دوژمن لە شەوى ڕابردووەوە پێگەکانى پێشمەرگە لە دەوروبەرى کەرکوک بە چڕى بۆردومان دەکەن. ئەمڕۆ ڕێکارى خۆپارێزیمان لە دژى هێرشە ئاسمانییەکان گرتووەتەبەر و تا ئێستا هیچ هێرشێکى ئاسمانى لە باڵەک بۆ سەر ئێمە ئەنجام نەدراوە، لە پێشهاتەکان ئاگادارتان دەکەینەوە.