بابەت: خۆڕاگریى پێشمەرگە لەبەرانبەر تانک و تەیارەى دوژمن
ڕێکەوت:
نێرەر: هێزە هاوبەشەکان ب٨ و ب٤ هـ.ق
وەرگر: بارزانی/ م.ت/ گشت بارەگاکان
ژمارەی برووسک: ٣٥٨
خۆڕاگریى پێشمەرگە لەبەرانبەر تانک و تەیارەى دوژمن

دەقی نامەکە

موقف لە جبھەکاندا ھەتا سعات٤ پاش نیوەروی روژي ٢٧/١٠ بەم جورەیە. دوژمن لە چەند لایەکەوە ھیرشي ھیناوە بە بشتیواني طوپ و فروکە و دبابە بەلام پ.م قارەمانەکانمان بەرام بەریان وەکو شیر وەستاون ھەتا ئیستا دوژمن نەتوانیوە یەک بوست بیتە بیشەوە وە ھەر زیاتر فریاي لاشەي طوبیوەکان بیان باتەوە. شەر ھەتا ئیستا بەردەوامە زیاني دوژمن ئیمە زیانمان یەک برینداري سوکە لە لقي سیویل معنویاتي پ.م کانمان بەرزە ئیتر بو پیشەوە .

دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ

دۆخەکە لە بەرەکانی شەڕ ھەتا کاتژمێر٤ی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی ٢٧/١٠ بەم جۆرەیە: دوژمن لە چەند لایەکەوە بە پشتیوانيی تۆپ و فڕۆکە و تانک هێرشی هێناوە، بەڵام پێشمەرگە قارەمانەکانمان بەرانبەریان وەکو شێر وەستاون و ھەتا ئێستا دوژمن نەتوانیوە یەک بست بێتە پێشەوە و ھەر فریا دەکەوێت لاشەی تۆپیوەکانی بباتەوە. شەڕ ھەتا ئێستا بەردەوامە و زیانی دوژمن زۆرە و ئێمە زیانمان تەنیا یەک برینداری سوکە لە لقی سیوەیل. ورەی پێشمەرگەکانمان بەرزە، ئیتر بۆ پێشەوە. .