
دەقی نامەکە
الى/ بارزاني . م ت . كافه المقرات 7/11 من/ قوات المتعاون جبهه سورداش ع 29 التحق بقواتنا كل من محمود عبد الله زير مع بندقيه صليب واحمد عبد الله زير مع بندقيه برنو وسط وابراهيم حاجي قادر مع بندقيه صليبه وجمال محمد مع بندقيه برنو وسط ومحمد صالح صليب وشفيق محمد صليب وقد كان الخائن مجيد روستم قد اجبر هؤلاء المواطنين على حمل السلاح بعد اقامه مقره في قريتهم چالاخ. وفاض الملتحقون في ساعه 10 من صباح 5/11 قصف مدفعيتنا الثقيله ربايا سپيلكان في وقت كان العدو مجتمعا هناك وهدمت قنابلنا احدى الربایا على روستم واوقعت فيهم عدد من الاصابات. ومن ساعه الخامسه والنصف من مساء نفس اليوم عادت مدفعيتنا نفس الهدف فهرعت سياره زيل وقتل وجرحان ممن كان فيها ٣- في يوم 5/7 خرجت مفرزه من لق٣ الى دولى سورداش وغنمت بندقيتين برنو وسط وبندقيه كلاشنكوف تعود لجحوش الخونه. في ليله ٦-7/11 خرجت احدى دوريات قتالنا الى شارع السليمانيه دوكان واصطدمت قوات الخونه قرب التیمار ودامت المصادمه مده ساعتين سنخبركم بخسائر العدو عند ورودها الينا هذا والى الامام.
وەرگێڕان
بۆ/ بارزانی/ م.ت/ گشت هێزەکان ژمارە ڕێکەوت لە/ هێزە هاوکارەکان لە بەرەی سورداش ٢٩ ٧/1١/١٩٦٩ ئەم کەسانە هاتنە ڕیزەکانمان: محمود عەبدوڵا زیر بە تفەنگێکی سەڵیب، ئەحمەد عەبدوڵا زیر بە تفەنگێکی بڕنۆی وەسەت، محەمەد ساڵح سەلیب و شەفیق محەمەد سەلیب. مەجید ڕۆستم-ی خائین ئەم کەسانەی ناچارکردبوو کە چەک هەڵبگرن دوای دانانی بارەگایەکی خۆی لە گوندەکەیان بەناوی چالاخ، ناوبراوان گوندەکەیان جێهێشت. لە کاتژمێر ١٠ی بەیانی ٥/١١ تۆپخانە قوڕسەکەمان ڕەبایەکانی سپیلکانی بۆردومان کرد لەو کاتەی کە دوژمن لەوێ کۆببووەوە، هەروەها بۆمبەکانمان ڕەبایەیەکی بەسەر سەریاندا خاپور کرد و ژمارەیەک قوربانی لە ڕیزەکانیاندا خستەوە. لە کاتژمێر پێنج و نیوی ئێوارەی هەمان ڕۆژ، تۆپخانەکەمان هەمان ئامانجی بۆردومان کرد کە بە هۆیەوە ئۆتۆمبێلێکی زیل تێکشکا و ئەوانەی لەنێو ڕەبایەکەدا بوون کوژران و بریندار بوون. لە ڕۆژی ٥/١١ مەفرەزەیەکی لق٣ پ٥ چووە دۆڵی سورداش و چەکێکی بڕنۆی وەسەت و کڵاشینکۆفێکیان دەستکەوت کە هی جاشە خائینەکان بوون. لە شەوی ٦ لەسەر٧/١١ مەفرەزەیەکی شەڕکەرمان چووە سەر ڕێگای سلێمانی-دوکان و ڕووبەڕووی هێزە خائینەکان بووەوە لە نزیک تیمار و رووبەڕووبوونەوەکە دوو کاتژمێر بەردەوام بوو. لەکاتی گەیشتنی زانیاری لەبارەی زیانەکانی دوژمن، ئاگادارتان دەکەینەوە. ئیتر بۆ پێشەوە.