بابەت: حکومەتى عێراق سەرەڕاى لێبوردنى گشتى، دەستبەسەرکراوان ئازاد ناکا
ڕێکەوت: ١٢/١١/١٩٦٦
نێرەر: سهم
وەرگر: لێژنەی علیا
ژمارەی برووسک: ٣٣٧
حکومەتى عێراق سەرەڕاى لێبوردنى گشتى، دەستبەسەرکراوان ئازاد ناکا

دەقی نامەکە

ان الاسماء المدرجه أدناه لا يزالوا رهن السجون بالرغم من اصدار بيان العفو العام حول اطلاق سراح الموقوفين والمحكومين والمحتجزين وهم 1- يوسف احمد يوسف محكوم عليه في سجن الرمادي 2- بدل باشو عمر في سجن الرمادي. عبدال قاسم محكوم عليه في سجن الرمادي. بركات رشو تتو محكوم في سجن الرمادي. نائب ضابط تجنيد سعيد صالح سيد احمد محكوم عليه في معسكرتاجي. ادريس سعيد معلم مدرسه محكوم في سجن حله. نرجو الاطلاع والايعاز الى الجهات المختصه لاطلاق سراحهم وشكرا.

وەرگێڕان

ئەو کەسانەی ناویان لە خوارەوە هاتووە لە بەندکراوان، ڕاگیراوان، سزادراوان و دەستبەسەرەکان سەرەڕای دەرکردنی بڕیاری لێبوردنی گشتی بۆ ئازادکردنیان، هێشتا لە بەندیخانەکاندان: یوسف ئەحمەد یوسف، لە بەندیخانەی ڕومادی سزادراوە. بەدەل باشو عومەر، لە بەندیخانەی ڕومادی. عەبداڵ قاسم، لە بەندیخانەی ڕومادی سزادراوە. بەرەکات ڕەشۆ تتو، لە بەندیخانەی ڕومادی بەندکراوە. جێگری ئەفسەری تەجنيد سەعيد ساڵح سەيد ئەحمەد، لە سەربازگەی تاجی بەندکراوە. ئیدریس سەعید مامۆستای قوتابخانە لە بەندیخانەی حلە سزادراوە. بۆ ئاگاداری بەڕێزتان و فەرماندان بە لایەنە پەیوەندیدارەکان کە ئەم کەسانە ئازاد بکەن و سوپاس.