بابەت: جاش بەردەوامن لە پەشێوى نانەوە
ڕێکەوت: ٢٥/٧/١٩٦٦
نێرەر: شەجەرە
وەرگر: ل.ع
ژمارەی برووسک: ٤٧٤
جاش بەردەوامن لە پەشێوى نانەوە

دەقی نامەکە

برقيتكم 127 في 23 /7 . في كل مره كان الجحوش البادئين بالهجوم على قواتنا. ان بقاء هؤلاء في المنطقه تستمر اعمال التخريب والفوضى وراتبهم يضربون حتى قطعات الجيش لتعكير الجو وفقدان الاستقرار لان هدفهم هو التخريب وسفك الدماء. ونرى بان العلاج ليس وضع القطعات العسكريه في المنطقه لمنع الاصطدام وانما العلاج الحقيقي هو ابعادهم من المنطقه اذ كانت السلطات راغبه في حل المشكله.

وەرگێڕان

ئاماژە بە بروسکەتان ژمارە ٨٢٧ لە ڕێکەوتى ٢٣/٧. لە هەموو هێرشەکاندا بۆ سەر هێزەکانمان، جاشەکان دەستپێشخەربوونە. مانەوەى جاش لە ناوچەکە، دەبێتە هۆى بەردەوامبوونى کردەوەى تێکدەرانە و دروستکردنى گرژى. هەروەها ئێوە بینیتان ئەوان بۆ تێکدانى سەقامگیری دۆخەکە، تەنانەت هێرش دەکەنە سەر یەکەکانى سوپاش، چونکە ئامانجى جاشەکان تێکدان و خوێنڕشتنە. بە بۆچوونى ئێمە، چارەسەرى دۆخەکە بە جێگیرکردنى یەکە سەربازییەکان لە ناوچەکە ناکرێت بۆ ڕێگریکردن لە پێکدادان، بەڵکو چارەسەرى ڕاستەقینە بریتییە لە دوورخستنەوەی جاشەکان لە ناوچەکە، ئەگەر دەسەڵات خوازیارە کێشەکە چارەسەر بکات.