بابەت: بەعس چەند سیخوڕێکى ئیسرائیل لەسێدارە دەدا
ڕێکەوت: ٣٠/١-٢٩
نێرەر: ئەسەد
وەرگر: ئەسفەر. ئەبیەز
ژمارەی برووسک: ١٥٤
بەعس چەند سیخوڕێکى ئیسرائیل لەسێدارە دەدا

دەقی نامەکە

العدد 81 . فيما يلي الحل الكامل لبرقيه الحكومه المجفوره المرقمه ف ع/ح في 28/ 1 الموجهه في فق4 الرابعه الى وحداتها. في ما يلي برقيه قياده قوه الميدان المرقم 38. بعد ان قامت السلطه الوطنيه باعدام جماعه من شبكه التجسس الاسرائيليه الاستعماريه الا انها تشير الى ظهور رد فعل ذلك العمل الوطني الجبار ضد اسرائيل. حيث قامت اسرائيل بتحشيد اسلحه والطائرات على الحدود الأردنيه. يخشى من قيام القوه الجويه الاسرائيليه بقصف المواقع العسكريه في العراق على خط النهر او حتى في داخل اراضي العراقيه. يجب اتخاذ التدابير اللازمه والحيطه تامه لدى حدوث اي عمل عدواني على المواقع العسكريه ولا سيما المداخر والمخازن للاعتداء والذخائر الحربيه. ملاحظه قام بحل البرقيه شوكت اسماعيل الموجود في طرفنا.

وەرگێڕان

ژمارە ٨١، ئەمەى خوارەوە ناوەڕۆکی بروسکەى شیفرەکراوی حکومەتە بە ژمارە ف ع/ح لە ڕێکەوتى ٢٨/١ کە لەلایەن فیرقەى ٤ ئاراستەى یەکەکانى سەربە فیرقەکە کراوە. ئەمەى خوارەوە بروسکەى سەرکردایەتی هێزى ئۆپەڕاسیۆنە بە ژمارە ٣٨، لە دواى ئەوەى کە دەسەڵاتى نیشتمانى لە تۆڕێکى سیخوڕى ئیسڕائیلى داگیرکەرى لەسێدارە داوە، ئاماژە بە ئەگەرى ڕوودانى کاردانەوە لەسەر ئەم کارە نیشتمانیە مەزنە دژ بە ئیسڕائیل دەکات. ئیسڕائیل چەک و فڕۆکەى هێناوەتە سەر سنوورەکانى وڵاتى ئوردن، ترس هەیە کە هێزى ئاسمانى ئیسرائیل پێگە سەربازییەکان لەسەر هێڵى ڕووبار لە عێراق یاخود لەناو خاکى عێراق بۆردومان بکات. پێویستە ڕێکارى خۆپارێزى و هۆشیاریی تەواو بگیرێنەبەر لە ئەگەرى ڕوودانى هەر کارێکى داگیرکەرانە بۆ سەر پێگە سەربازییەکان و تەنانەت بۆ سەر کۆگاکانى چەک و تەقەمەنی جەنگ. تێبینى: شیفرەی بروسکەکە لەلایەن شەوکەت ئیسماعیل کراوەتەوە کە لەلاى ئێمەیە.