بابەت: بەردەوامیى پیرۆزباییەکان بەبۆنەى ڕێککەوتنى ١١ى ئازار
ڕێکەوت: -
نێرەر: بارەگای محەتەی سەنگاو لە کەرکوک
وەرگر: شەفیق ئەحمەد/ م.ت/ بارەگای بارزانی
ژمارەی برووسک: -
بەردەوامیى پیرۆزباییەکان بەبۆنەى ڕێککەوتنى ١١ى ئازار

دەقی نامەکە

پیروزباي ئەم روژە پیروزەتان لي ئەکەین لە ھەمو پ.م قارەمەکانەکاني ی.ش.ک و سەروک پالەوانمان رولەي کورد و کوردستان مصطفی بارزاني و پیروز بیت بو ھەمو دانیشتواني کوردستان و گەلي عراقي خوشەویست بە عەرەبو کورد و ھەمو کەمایەتیەکان و دانیشتواني شاري کرکوک خوشەویست لە کورد و عەرەبو ترکو مسیحي و ئاثوري و جیش و شرطي بە یەک جار لە خوشیدا بو ماوەي ٣ سەعات دەستیان کرد بە تەقە کردن و تا کو نیوەي شەو بە سەر جادەکان ئەرویشتن بە ھوتافي (بژي کوردستان ملا مصطفی بارزان و بژی برایەتي کورد و عەرەب) ھەتا ھەتایە و دانیشتوان بە یەک جاري ورەیان بردا بەرامبەر ئەم بەیانە میژویە کە خویندرا بو گەلەکەکان و گەلي عراقي خوشەویست.

دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ

پیرۆزبایی ئەم ڕۆژە پیرۆزەتان لێدەکەین، لە ھەموو پێشمەرگە قارەمەکانەکانی ی.ش.ک و سەرۆکی پاڵەوانمان و ڕۆڵەی کورد و کوردستان مستەفا بارزانی و پیرۆز بێت لە ھەموو دانیشتوانی کوردستان و گەلی عێراقی خوشەویست بە عەرەب و کورد و ھەموو کەمایەتییەکان و هەروەها دانیشتووانی شاری کەرکوکی خۆشەویست لە کورد و عەرەب و تورکمان مەسیحی و ئاشوری. هەموو سوپا و پۆلیسی وڵات بەیەکجاری لە خۆشیدا بۆ ماوەی ٣ کاتژمێر دەستیان بە تەقەی خۆشی کرد و هەتا نیوەی شەو بە سەر شەقامەکاندا دەڕۆیشتن و دروشمی ''بژی کوردستان، مەلا مستەفای بارزان و بژی برایەتیی کورد و عەرەب بۆ ھەتا ھەتایە''یان دەگوتەوە. هاوڵاتییان بە یەکجاری ورەیان بەرزبوویەوە بە بیستنی ئەو بەیانە میژووییەی کە بۆ گەلەکەمان و گەلی عێراقی خۆشەویست خوێندرایەوە.