
دەقی نامەکە
من نافذ ومحسن الى سكرتير السيد الرئيس الوزراء السيد وزير شؤون الشمال السيد وزير الداخليه . وزير اصلاح الزراعي. السيد وزير الصناعه السيد وزير الدوله اللواء حمودي مهدي. السيد وزير البلديات السيد ر. أ.ج. متصرف اربيل. فق2. شجره. 18/4 ع 28 في وقت الذي نعمل جاهدين مع اللجنه الوزاريه لتنفيذ بيان 29/ حزيران وكلما نتقارب وجهات النظر بهذا الخصوص نرى مع الاسف الشديد ان بعض الجواسيس وعلماء المعروفين يتحركون للاثاره الفتنه والقلاقل والعرقله لتنفيذ مقدرات اللجنه. لقد بينا مرارا للمسؤولين خطورها هؤلاء وارتباتهم وتحركاتهم المشبوهه نرجو من اللجنه الوزاريه المبادره الفوريه لتنفيذ مقررات الجلسه المنعقده في اليوم الثالث من نيسان الجاري وقبل انتهاء المده المحدوده وذلك لتفويت الفرصه على اعداء الوطن. لا نتحمل مسؤوليه النتائج التي تترتب على عدم التنفيذ بعد انتهاء الفتره المحدوده في 1/5. انبؤنا
وەرگێڕان
لە/ نافیز و موحسین بۆ/ سکرتێری بەڕێز سەرۆکوەزیران/ بەڕێز وەزیری کاروباری باکوور/ وەزیری ناوخۆ/ وەزیری چاکسازیی کشتوکاڵی/ بەڕێز وەزیری پیشەسازی/ بەڕێز وەزیری دەوڵەت لیوا حەمودی مەهدی/ بەڕێز وەزیری شارەوانییەکان/ بەڕێز ر ا ج (سوپاسالار)/ فق٢ (فیرقەی٢)/ موتەسەڕیفی هەولێر/ شجرە ژمارە ڕێکەوت ٢٨ ١٨/٤/١٩٦٩ لە کاتێکدا ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین لەگەڵ لێژنەی وەزاریی بۆ جێبەجێکردنی بەیاننامەی ٢٩ی حوزەیران، هەر کاتێک بۆچوونەکان لەم بارەیەوە لە یەکتری نزیکدەبنەوە، بە داخێکی زۆرەوە دەبینین هەندێک لە سیخوڕ و بەکرێگیراوانی ناسراو دەست بە جووڵە دەکەن بۆ دروستکردنی ئاشوب و قسە و قسەڵۆک و دانانی بەربەست لەبەردەم جێبەجێکردنی بڕیارەکانی لێژنەکە. ئێمە مەترسی ئەم کەسانە و پەیوەندییەکانیان و جووڵە گومانلێکراوەکانیانمان بۆ چەندین جار بۆ پەرپرسان ڕوون کردووەتەوە. تکا لە لێژنەی وەزاریی دەکەین دەستپێشخەریێکی دەستبەجێ بکات بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دانیشتنی رۆژی ٣ی نیسانی ئەمساڵ و پێش تەواوبوونی وادەی دیاریکراو، بۆ ئەوەی دوژمنانی وڵات دەرفەتیان نەمێنێت. ئێمە بەرپرسیاریەتی دەرەنجامەکانی جێبەجێنەکردنی بڕیارەکان دوای تەواوبوونی وادەی دیاریکراو لە ١/٥ ناگرینە ئەستۆ. ئاگادارمان بکەنەوە.