بابەت: بەتالیۆنى ٢ى سەفین لێژنەى چارەسەری کێشە کۆمەڵایەتییەکان پێکدێنێ
ڕێکەوت: ٢٣/٢/١٩٧٠
نێرەر: بەتالیونی٢ی سەفین
وەرگر: ھێزی سەفین/ م.ت کولی/ بارەگای بارزانی
ژمارەی برووسک: ٧١
بەتالیۆنى ٢ى سەفین لێژنەى چارەسەری کێشە کۆمەڵایەتییەکان پێکدێنێ

دەقی نامەکە

لە بەر مەشاکلي زور ھەلساین بە داناني لیژنەي مصالحە پێک ھاتوە لە ملا توفیق حاجي صالح مسئوولي مالي ب٢ سەفین، مام موستا سلیمان امام دي قامیشە، و ماموستا حسن امامي دي کەلکە سماق.

دەقی نامەکە بە ڕێنووسی نوێ

بە هۆی هەبوونی کۆمەڵێک کێشە، لیژنەیەکی ئاشتەواییمان بۆ چارەسەری کێشەکان لەم بەڕێزانە پێکهێنا: مەلا تۆفیق حاجی ساڵح بەرپرسی دارایی بەتالیۆنی٢ی سەفین، مامۆستا سلێمان پێشنوێژی گوندی قامیشە و مامۆستا حەسەن پێشنوێژی گوندی کلکە سماق.