ئه‌م په‌رتووكه ژماره‌ی 1ی زنجیره په‌رتووكه‌كانی (60 ساڵیا شۆڕه‌شا ئه‌یلوولێ (1961-1975))ه، سێ پێشه‌كی له‌خۆ ده‌گرێت، كه پێشه‌كییه‌ك له نووسینی د. عه‌بدولفه‌تاح عه‌لی بۆتانی و پێشه‌كی توێژه‌ر و پێشه‌كی چاپی دووه‌م له نووسینی نووسه‌ره، له پێنج به‌ش و پاشكۆ و وێنه‌كان پێكهاتووه.
به‌شی یه‌كه‌می په‌رتووكه‌كه باسی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردی له كوردستانی عێراق نێوان ساڵانی (1958-1964) ده‌كات كه ڕه‌وشی سیاسی له كوردستان له 14ی ته‌موزی 1958 تا 18ی تشیرینی دووه‌می 1963، پێشهاته سیاسییه‌كان له كوردستان له ئه‌نجامی كوده‌تای 18ی تشرینی دووه‌می 1963ه.
به‌شی دووه‌می له باره‌ی بارودۆخی پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له كوردستانی عێراقه كه چوار باس ده‌گرێته خۆی، كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌می ئه‌نجومه‌ن و به‌رچاوترین ڕووداوه‌كانی ئه‌م دانیشتنه، كاردانه‌وه‌ی لایه‌نه كوردییه‌كانه سه‌باره‌ت به پێكهێنانی ئه‌نجومه‌ن، هه‌ڵوێستی پارتی دیموكراتی كوردستان و ڕێكخراوه پیشه‌ییی و جه‌ماوه‌رییه‌كانه له‌باره‌ی پێكهێنانی ئه‌نجومه‌ن، به‌یاننامه و بڵاوكراوه سه‌ره‌تاییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش.
به‌شی سێیه‌می باسی پێشهاته‌كانی بارودۆخی سیاسی له كوردستان له نێوان ساڵانی (1965-1970) كراوه و سێ ته‌وه‌ر له‌خۆ ده‌گرێت كه باس له ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له كوردستان و تێكچوونی بارودۆخ له ئه‌نجامی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ له نیسانی 1965، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له كوردستان و پێشهاته سیاسییه‌كان له كوردستان دوای كوده‌تای 17ی ته‌موزی 1968، كۆتایی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له كوردستان ده‌كات.
به‌شی چواره‌می باسی چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش و جموجۆڵه ناوخۆییه‌كان ده‌كات له باره‌ی ڕێكخستنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان و كاروباره داراییه‌كان، ته‌ندروستی، په‌روه‌رده و فێركردن، كێشه‌ی زه‌ویوزار و بارودۆخی جوتیاران، پێشخستنی دادوه‌ریی، كاروباری پێشمه‌رگه، بواری كۆمه‌ڵایه‌تی.
به‌شی پێنجه‌می ئه‌م په‌رتووكه باسی چالاكییه ده‌ره‌كییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش بۆ پشگیریكردنی شۆڕشی كورد له كوردستان ده‌كات، كه چوار باس له‌خۆ ده‌گرێت له‌باره‌ی هه‌وڵه ده‌ره‌كییه‌كانی ئه‌نجومه‌ن تا كاتی به‌رپابوونی شه‌ڕ له كوردستان ساڵی 1965، گه‌شتی عیسمه‌ت شه‌ریف وانلی بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و لێكه‌وته‌كانی، چالاكییه ده‌ره‌كییه‌كانی ئه‌نجومه‌ن تا ساڵی 1966، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له كوردستان و چالاكییه ده‌ره‌كییه‌كانی تا ساڵی 1970.
داگرتن (پی دی ئێف) ئۆنلاین بیخوێنەرەوە