ئه‌م په‌رتووكه ژماره‌ی 11ی زنجیره په‌رتووكه‌كانی (60 ساڵیا شۆڕه‌شا ئه‌یلوولێ (1961-1975))ه، له پێشه‌كییه‌ك و به‌شێكی سه‌ربه‌خۆ له‌باره‌ی جوگرافیا و مێژوو و پێكهاته‌ی عه‌شیره‌تی بارزان و شێخ محه‌مه‌د بارزانییه و له شه‌ش به‌ش و پاشكۆی وێنه‌كان پێكهاتووه.
به‌شی یه‌كه‌می ئه‌و په‌رتووكه دوو ته‌وه‌ر له‌خۆ ده‌گرێت كه باسی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد به سه‌ركردایه‌تی شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانی و شێخ ئه‌حمه‌د بارزانی ده‌كات.
به‌شی دوومی چوار ته‌وه‌ر له‌خۆ ده‌گرێت كه باس له جه‌نگی دووه‌می جیهانی له سه‌ده‌ی بیسته‌م و كاریگه‌رییه‌كه‌ی له‌سه‌ر كورد، بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد به ڕێبه‌رایه‌تی مەلا مستەفا بارزانی، ڕێڕه‌وه مێژووییه‌كه‌ی ڕێبه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كورد له مه‌هاباده‌وه بۆ ڕووباری ئاراس، مەلا مستەفا بارزانی له یه‌كێتی سۆڤیه‌ت ده‌كات.
به‌شی سێیه‌می له دوو ته‌وه‌ر پێكهاتووه كه باس له مەلا مستەفا بارزانی دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له یه‌كێتی سۆڤییه‌ت بۆ عێراق، هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول ساڵی(1961-1975) ده‌كات.
به‌شی چواره‌می شه‌ش ته‌وه‌ر له‌خۆ ده‌گرێت كه باسی ژیانی ئیدریس بارزانى، شۆڕشی 14ی ته‌موزی ساڵی 1958 و شۆڕشی ئەیلوولی 1961، ئیدریس بارزانى له شه‌ڕی هه‌ندرێن و ڕێككه‌تننامه‌ی 11ی ئادار ساڵی 1970 و ئیدریس بارزانى وه‌ك باڵیۆزی ئاشتی، ڕێككه‌وتننامه شۆمهكهی جه‌زائیر ساڵی 1975 و ئیدریس بارزانی، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان له‌ناو حزبه كوردییه‌كان ده‌كات.
به‌شی پێنجه‌می له پێنج ته‌وه‌ر پێكهاتووه كه باس له ڕۆڵی ئیدریس بارزانى له به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و فریادره‌سی دڵسۆزی نێوماڵی كورد ده‌كات و باس له گۆڕهبهكۆمهڵه بارزانییه‌كان، كاره‌ساتی زێوه، ڕۆڵی ئیدریس بارزانى له په‌یوه‌ندییه حزبییه‌كان ده‌كات.
به‌شی شه‌شه‌می له حه‌وت ته‌وه‌ر پێكهاتووه كه باس له ئیدریس بارزانى و پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی نوێ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری ئاواره‌كان، ئیدریس بارزانی سه‌ركرده‌یه‌كی به‌وه‌فا بۆ پێشمه‌رگه‌كان و هاوڕێ و خۆشه‌ویستی گه‌نجان، سه‌ردانی ئیدریس بارزانی بۆ مەلا مستەفا بارزانی باوكی، ئیدریس بارزانی دیبلۆماسێكی شایسته، ئیدریس بارزانی له بیره‌وه‌رییه‌كانی هاوڕێ و هاوكارانی، گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌رمی مەلا مستەفا بارزانی و ئیدریس بارزانى بۆ خاك و نیشتمان ده‌كات.
داگرتن (پی دی ئێف) ئۆنلاین بیخوێنەرەوە