

ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان
Loading

پڕەنسیپ و ڕێبازە سەربازییەکان بۆ پەڕینەوە لە ڕووباری ئاراس
فریاد بارزانی
2023
ئەم کتێبە لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی سیاسییە لەسەر ڕۆڵی حزب دیموکراتی کوردستان (پارتی) لە نێو بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کورد لە باشووری کوردستان لە نێوان ساڵانی ١٩٧٦-١٩٩١دا، لە دەستپێکێک، کورتەی لێکۆڵینەوە، پێشەکییەک، سێ بەش، پاشکۆ و کورتەی لێکۆڵینەوە بە زمانی ئینگلیزی پێک دێت.
لە بەشی یەکەمی ئەم کتێبەدا باسی ڕۆڵی حزب دیموکراتی کوردستان (پارتی) لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کورد لە نێوان ساڵانی ١٩٧٦-١٩٧٩ دەکات و دوو بابەت لەخۆ دەگرێت کە لەسەر هەستانەوەی حزب دیموکراتی کوردستان-عێراق لەسەر ئاستی سیاسی و ڕێکخستنی چینە کۆمەڵایەتییەکانە، هەروەها حزب دیموکراتی کوردستان (پارتی) و چۆنیەتیی دەرکەوتنی شۆڕشی چەکداری و ڕۆڵی پارتی لە شۆڕشی گوڵان و چالاکییە سەربازییەکان دژی حکوومەتی عێراق.
بەشی دووەم لەسەر ڕۆڵی حزب دیموکراتی کوردستان لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کورد لە نێوان ساڵانی ١٩٨٠-١٩٨٥دایە و لە پێنج بابەت پێک دێت: ڕۆڵی حزب دیموکراتی کوردستان (پارتی) لە یەکێتیی ئۆپۆزیسیۆنی عێراقدا، چالاکییە سەربازییەکان دژی حکوومەتی عێراق، خۆپیشاندان و سەرهەڵدانە جەماوەرییەکانی کوردستان و شەڕی ناوخۆیی کوردستان، هەڵوێستی حزب دیموکراتی کوردستان (پارتی) سەبارەت بە پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و کوردستان و دەرکەوتنی شەڕی عێراق و ئێران، هەڵوێستی حزب دیموکراتی کوردستان (پارتی) سەبارەت بە دانیشتنەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (یەنەکە) و حکوومەتی عێراق.
لە بەشی سێیەمی ئەم کتێبەدا باسی ڕۆڵی حزب دیموکراتی کوردستان (پارتی) لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کورد لە نێوان ساڵانی ١٩٨٦-١٩٩١ دەکات و چوار بابەت لەخۆ دەگرێت: ڕۆڵی حزب دیموکراتی کوردستان (پارتی) لە لێکگەیشتنی نێوان پارتە سیاسییەکانی کوردستاندا، چالاکییە سەربازییەکان دژی حکوومەتی عێراق، دامەزراندنی بەرەی کوردستان و سەرهەڵدانی کوردستانی ئاداری ١٩٩١.