

ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان
Loading

مێژووی سەرەتای شۆڕشی گوڵان
ئەسعەد عەدۆ
2021
ئەم کتێبە لە پێشەکییەک، دوو بەشی سەرەکی و پاشکۆ، بەڵگە، ڕاپۆرت، لیستی ناوی هەڤاڵان، ئەلبوومی وێنە و نەخشەکان پێک دێت.
لە بەشی یەکەمی کتێبەکەدا باسی ڕووداوەکانی ساڵانی ١٩٤٥-١٩٥٨ کراوە و تێیدا چەندین بابەت هەن کە پەیوەستن بە چوونی بارزانییەکان بۆ ڕوژههلاتی کوردستان، دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد، هێزەکانی بارزانی وەک هێزی سەرەکی پاراستنی کۆمار، داستانی قەرەوا و مڵقەرەنێ، نەخۆشی تای تیفۆ و گیانلەدەستدانی ٢٠٠٠ بارزانی، ڕووخانی کۆماری کوردستان و شەهیدکردنی پێشەوا قازی و هەڤاڵانی، پاشەکشەی بارزانییەکان بەرەو سنوور، شەڕی سێلۆێ و داستانی نەڵۆس و گۆجار، هێرشی سوپای ئێران بۆ سەر بەرەی شنۆ، داستانی ئەڤرەس و هەلەج و شەڕی نێرکێ، گەڕانەوەی بارزانییەکان بۆ باشووری کوردستان و گواستنەوە و گرتنیان لەلایەن ڕژێمی عێراقەوە، داستانی ئەفسانەیی ئاراس و گەڕانەوەی سەرۆک مەسعود بارزانی و بارزانییەکان لە ڕووسیاوە بۆ عێراق.
لە بەشی دووەمدا پڕەنسیپە سەربازییەکانی ڕێپێوانی مێژوویی بارزانی لەگەڵ داستانە جیهانییەکان بەراورد دەکرێن و لە چەند بابەتێک پێک دێت کە باسی پەڕینەوە لە ئاراس بە پڕەنسیپ و ڕێکارە سەربازییەکان، پڕەنسیپی ئامانجداربوون وەک ئامانجی مستەفا بارزانی بۆ پەڕینەوە لە ئاراس، پڕەنسیپی هێرش یان هێرشی لەناکاو، بنەماکانی کۆکردنەوە و مانۆڕ لە دۆڵی کوتۆل، پڕەنسیپی شاردنەوەی نهێنییەکانی سوپا و بەدەستهێنانی زانیاری لەسەر دوژمن، پڕەنسیپی هەماهەنگی، خۆڕێکخستنەوە و یەکێتی سوپا، پڕەنسیپەکانی ئەمنی، پلانی هاوکاری و ئاسانکاری لە ڕێگەی ئاراس، پڕەنسیپی دەست بەخۆوە گرتن، بەرگری سەرسەختانە و پڕەنسیپی پێداگری دەکات.