

ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان
Loading

پڕەنسیپ و ڕێبازە سەربازییەکان بۆ پەڕینەوە لە ڕووباری ئاراس
فریاد بارزانی
2023
ئەم کتێبە توێژینەوەیەکی ئەکادیمییە لەسەر ڕۆڵی ژنان لە خەباتە سیاسییەکانی نێوان ساڵانی 1958-1991، لە پێشەکییەک، دەروازەیەک، سێ بەش، پاشکۆ، بەڵگەنامە و وێنە پێکهاتووە.
لە بەشی یەکەمی ئەم کتێبەدا باس لە ڕۆڵی ژنان لە ناو پارت و بزووتنەوە سیاسییەکانی کورد و عێراقیدا لە نێوان ساڵانی 1958-1991دا دەکات و دوو تەوەری لەسەر ڕۆڵی ژنان لە ناو پارتە سیاسییەکانی کوردستان و عێراق لە نێوان ساڵانی 1958-1975دا باس کردووە، وەک پارتی کۆمۆنیستی عێراق و پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پارتی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان، پارتی سۆسیالیستی کورد (پاسۆک)، بزووتنەوەی ئیسلامی لە باشووری کوردستان و پارتی زەحمەتکێشانی کوردستان.
بەشی دووەمیش لەسەر ڕۆڵی ژنان لە بزووتنەوە و ڕێکخراوە پیشەیی و جەماوەرییەکانە و لە دوو تەوەری پێکهاتووە و باس لە بزووتنەوە و ڕێکخراوە پیشەیی و جەماوەرییەکانی نێوان ساڵانی (1958-1975) دەکات وەک یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، کۆمەڵەی بەرگری لە مافی ژنانی عێراق و بزووتنەوەی ئاشتیخوازان لە عێراق، کۆمەڵ و ڕێکخراوەکانی ژنان لە باشووری کوردستان لە نێوان ساڵانی 1975-1991دا وەک یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، کۆمەڵەی ژنانی کوردستان، ڕێکخراوی لەیلا قاسم، یەکێتیی ژنانی کوردستان و ڕێکخراوی پێشەنگی ژنانی کوردستان.
لە بەشی سێیەمدا باس لە ڕۆڵی ژنان لە شەڕی چەکداری و چالاکییە نێودەوڵەتییەکاندا دەکرێت و سێ تەوەری لەخۆ گرتووە و باس لە ڕۆڵی ژن لە شەڕی چەکداریی نێوان ساڵانی 1961-1991، ڕۆڵ و بەشداریی ژنان لە چالاکییە نێودەوڵەتییەکان، هەڵوێستی حکوومەتی عێراق بەرامبەر بە تێکۆشانی ژنان لە باشووری کوردستان لە نێوان ساڵانی 1958-1951دا دەکات.