

ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان
Loading

پڕەنسیپ و ڕێبازە سەربازییەکان بۆ پەڕینەوە لە ڕووباری ئاراس
فریاد بارزانی
2023
ئەم کتێبە بەپێی بابەتەکان ڕێکخراوە، لە پێشەکی و زنجیرەیەک بابەت پێکدێت، کتێبەکە خوێندنەوەیەکی گشتی و شیکارییە لەسەر ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە بواری پەروەردەکردن و پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیی کورددا.
بابەتەکانی ئەم کتێبە پێکهاتوون لە سیستەمی پەروەردە لە عێراق، ناساندنێکی مێژوویی پەروەردە و خوێندن لە کوردستان، گرنگیی پەروەردە و خوێندن لە ڕێساکان و بەرنامەکانی حزب دیموکراتی کوردستان، پەروەردە و خوێندن لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٠)، دیدی سەرۆک بارزانی لەسەر خوێندکاران و مامۆستایان، ڕۆڵی سەرۆکی وڵات لە گرنگیدان بە پەروەردە و خوێندن، ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە گرنگیدان بە پەروەردە و خوێندن لە قۆناغە جیاوازەکاندا، هەرێمی کوردستان دوای ڕاپەڕین، کاریگەریی شەڕی ناوخۆ لەسەر پرۆسەی خوێندن، شیکردنەوەی وتاری سیاسیی سەرۆک بارزانی لەسەر توێژی خوێندکاران و مامۆستایان، ڕۆڵی زمان لە پرۆسەی بنیاتنانی نەتەوەدا، ڕۆڵی مستەفا بارزانی لە ناساندنی زمانی کوردی وەک ناسنامەیەکی نەتەوەیی، کاریگەریی ڕێککەوتننامەی جەزائیر لەسەر زمانی کوردی، کاریگەریی شۆڕشی گوڵان لەسەر زمانی کوردی وەک زمانێکی نەتەوەیی و ناسنامەی نەتەوەیی، ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە پاراستنی ناسنامەی کولتووریدا.