

ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان
Loading

پڕەنسیپ و ڕێبازە سەربازییەکان بۆ پەڕینەوە لە ڕووباری ئاراس
فریاد بارزانی
2023
ئەم کتێبە لێکۆڵینەوەیەکی مێژووییە و لە پێشەکییەک، چوار بەش و پاشکۆکان پێک دێت. بەشی یەکەمی ئەم کتێبە لەسەر مێژووی کۆیە و شۆڕشی ئەیلوولە و تێیدا سێ بابەت هەیە: کورتەیەک لەسەر شاری کۆیە، کۆیە پێش شۆڕشی ئەیلوول، زەمینەی دەرکەوتنی شۆڕشی ئەیلوول لە کوردستان.
بەشی دووەم باسی پێگەی کۆیە لە شۆڕشی ئەیلوولی نێوان ساڵانی ١٩٦١-١٩٦٣ دەکات و لە دوو بابەت پێک دێت: شۆڕشی ئەیلوول لە کۆیە لە ١١ی ئەیلوولی ١٩٦١ەوە تا ٨ی شوباتی ١٩٦٣، دۆخی کۆیە لە کودەتای یەکەمی بەعس لە ٨ی شوباتی ١٩٦٣ەوە تا ١٨ی تشرینی دووەمی ١٩٦٣.
لە بەشی سێیەمی کتێبەکەدا باسی دۆخی کۆیە لە ١٨ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٦٣ەوە تا ١١ی ئاداری ١٩٧٠ دەکرێت و سێ بابەت هەیە: لەسەر ڕووداوەکانی کۆیە لە ١٨ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٦٣ەوە تا ١٣ی نیسانی ١٩٦٦، کۆیە لە ١٧ی نیسانی ١٩٦٦ەوە تا ١٧ی تەممووزی ١٩٦٨، دۆخی کۆیە لە کودەتای ١٧ی تەممووزی ١٩٦٨ەوە تا پەیمانی ١١ی ئاداری ١٩٧٠.
بەشی چوارەم باسی دۆخی کۆیە لە ١١ی ئاداری ١٩٧٠ەوە تا پەیمانی جەزائیر دەکات و دوو بابەت لەخۆ دەگرێت: لەسەر دۆخی کۆیە لە کاتی ئاشتی و ئارامیدا لە ١١ی ئاداری ١٩٧٠ەوە تا ١١ی ئاداری ١٩٧٤، ڕۆڵی کۆیە لە سەرهەڵدانەوەی شۆڕش لە ١١ی ئاداری ١٩٧٤ەوە تا پەیمانی جەزائیر.